ڕێبەری باڵای ئێران سەبارەت بە رووداوەکانی باشووری لوبنان و هێرشی دڕندانەی ئیسڕائیل پەیامێکی گرینگیان بڵاو کردەوە.
ئایەتولڵا سەید عەلی خامنەئی ڕێبەری باڵای ئێران سەبارەت بە رووداوەکانی باشووری لوبنان و هێرشی دڕندانەی ئیسڕائیل پەیامێکی گرینگیان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکەی ڕێبەری باڵای ئێران:
"بسم الله الرحمن الرحیم
کوشتنی خەڵکی بێ دەرەتان لە لوبنان جارێکی تر دڕندەیی سەگی هاری سەهیۆنی بۆ هەمووان ئاشکرا کرد، هەروەها کورتبینی و سیاسەتی گەمژانەی سەرکردەکانی رژێمی داگیرکەری سەلماند. باندی تێرۆریستی حوکمڕانی رژێمی سەهیۆنی لە شەڕی تاوانکارانەی یەک ساڵەی خۆیان لە غەززە وانەیان وەرنەگرت و تێنەگەیشتوون کە کوشتوبڕی بەکۆمەڵی ژنان و منداڵان و خەڵکی مەدەنی ناتوانێ کاریگەری لەسەر بناغەی پتەوی رێکخراوی بەرخۆدان هەبێت و لەناوی ببات.
ئێستا لە لوبنان هەمان سیاسەتی گەمژانە تاقی دەکەنەوە. تاوانبارانی سەهیۆنی دەبێ بزانن کە ئەوان زۆر بچووکترن لەوەی خەساری بەرچاو بە بنیاتنانی بەهێزی حیزبوڵڵا لە لوبنان بگەیەنن.
هەموو هێزی خۆڕاگری ناوچەکە لەگەڵ حزب الله-دایە و پاڵپشتی دەکات. چارەنووسی ئەم ناوچەیە لە لایەن هێزەکانی بەرخۆدانەوە یەکلایی دەبێتەوە و لە سەرووی ئەوانیشەوە حزب الله.
خەڵکی لوبنان لەبیریان نەچووە سەردەمێک سوپای رژێمی داگیرکەر تا بەیرووتیان خستبووە ژێر پێڵاوەکانیان، ئەوە حزب الله بوو کە قاچیانی بڕی و لوبنانی سەربەرز کرد.
ئەمڕۆیش لوبنان پشتیوان بە خوا دوژمنی دەستدرێژیکار و دزێۆ و ڕووڕەش پەشیمان دەکاتەوە.
لە سەر هەموو موسڵمانان واجبە کە بە ئیمکاناتی خۆیان پاڵپشتی لە خەڵکی لوبنان و حزب الله-ی سەربەرز بکەن بۆ بەرەنگاریی لەگەڵ ڕژێمی داگیرکەر و ستەمکار و خەبیس.
والسلام علی عباد الله الصالحین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی شەهادەتی حەسەن نصرالله ئەمینداری گشتیی حزب الله راگەیاند، "رێگای پڕ لە ئیفتیخاری سەیدی بەرخۆدان بەردەوام دەبێت و إن شاء الله ئامانجە پیرۆزەکەی بۆ رزگاری قودسی شەریف بەدی دێت."
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس سەبارەت بە شەهادەتی حەسەن نصر الله سکرتێری گشتیی حزب الله راگەیاند، "ئەم خوێنانە لەگەڵ کاروانی شەهیدەکانی غەززە یەک دەبن و رێگای بەرخۆدان رۆناک دەکەن؛ بەرخۆدان هیچ کات ناوەستێت و تەسلیم نابێت."
حزب الله-ی لوبنان راگەیاند کە سەید حەسەن نصرالله سکرتێری گشتیی بزووتنەوە لە ئەنجامی هێرشی رژیمی داگیرکەردا شەهید بووە.
لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرێک لە باکووری رۆژئاوای وڵاتی پاکستان ٦ کەس گیانیان لە دەست دا و ٨ کەسیش بریندار بوون.