لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرێک لە باکووری رۆژئاوای وڵاتی پاکستان ٦ کەس گیانیان لە دەست دا و ٨ کەسیش بریندار بوون.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی وڵات، رووداوەکە لە وەزیرستان باکوور لە ویلایەتی خەیبەر پەختونخوا رووی دا.
بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٦ کەس گیانیان لە دەست دا و ٨ کەسیش بریندار بوون.
بە پێی راگەیەندراوی بەرپرسانی وڵات، هەلیکۆپتەرەکە بەهۆی کێشەیەکی تێکنیکیەوە کەوتووە خوارەوە.
بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەیەکی سەربازی کران و سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستی پێ کرد.
دەستنیشان کرا، لە ناو هەلیکۆپتەرەکەدا کەسانێکی بیانی هەبوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی شەهادەتی حەسەن نصرالله ئەمینداری گشتیی حزب الله راگەیاند، "رێگای پڕ لە ئیفتیخاری سەیدی بەرخۆدان بەردەوام دەبێت و إن شاء الله ئامانجە پیرۆزەکەی بۆ رزگاری قودسی شەریف بەدی دێت."
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس سەبارەت بە شەهادەتی حەسەن نصر الله سکرتێری گشتیی حزب الله راگەیاند، "ئەم خوێنانە لەگەڵ کاروانی شەهیدەکانی غەززە یەک دەبن و رێگای بەرخۆدان رۆناک دەکەن؛ بەرخۆدان هیچ کات ناوەستێت و تەسلیم نابێت."
حزب الله-ی لوبنان راگەیاند کە سەید حەسەن نصرالله سکرتێری گشتیی بزووتنەوە لە ئەنجامی هێرشی رژیمی داگیرکەردا شەهید بووە.