حزب الله-ی لوبنان راگەیاند کە سەید حەسەن نصرالله سکرتێری گشتیی بزووتنەوە لە ئەنجامی هێرشی رژیمی داگیرکەردا شەهید بووە.
حزب الله لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە کەناڵی تەلەگرام سەبارەت بە شەهادەتی حەسەن نصرالله راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکەی حزب الله-دا هاتووە، لەگەڵ ئەوەی نصرالله شەهید بووە بەڵام بەرخۆدان بەردەوام دەبێت لە تێکۆشان لە دژی دوژمن و پشتگریکردن لە غەززە و فەلەستین و لوبنان و گەلە بەڕوومەتەکەی.
حزب الله راگەیاند، "جەنابی سەید حەسەن نصرالله، سەیدی بەرخۆدان، بەندەی ساڵح، وەکو شەهیدێکی گەورە، ڕێبەری دلێر، ئیمانداری ژیر، تەڤلی کاروانی شەهیدان بوو."
جەختیش لەوە کراوە کە حزب الله درێژە بە جیهادەکەی دەدات لە دژی دوژمن، پشتیوانی لە غەززە و فەلەستین دەکات و بەرگری لە لوبنان دەکەن کە بەهێز و شەریفە.
(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی شەهادەتی حەسەن نصرالله ئەمینداری گشتیی حزب الله راگەیاند، "رێگای پڕ لە ئیفتیخاری سەیدی بەرخۆدان بەردەوام دەبێت و إن شاء الله ئامانجە پیرۆزەکەی بۆ رزگاری قودسی شەریف بەدی دێت."
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس سەبارەت بە شەهادەتی حەسەن نصر الله سکرتێری گشتیی حزب الله راگەیاند، "ئەم خوێنانە لەگەڵ کاروانی شەهیدەکانی غەززە یەک دەبن و رێگای بەرخۆدان رۆناک دەکەن؛ بەرخۆدان هیچ کات ناوەستێت و تەسلیم نابێت."
لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرێک لە باکووری رۆژئاوای وڵاتی پاکستان ٦ کەس گیانیان لە دەست دا و ٨ کەسیش بریندار بوون.