بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس سەبارەت بە شەهادەتی حەسەن نصر الله سکرتێری گشتیی حزب الله راگەیاند، "ئەم خوێنانە لەگەڵ کاروانی شەهیدەکانی غەززە یەک دەبن و رێگای بەرخۆدان رۆناک دەکەن؛ بەرخۆدان هیچ کات ناوەستێت و تەسلیم نابێت."
حەماس لەبارەی شەهادەتی نصرالله لە ئەنجامی هێرشێکی داگیرکەران ئایەتی، "پیاوی وا هەن لە ناو خاوەن باوەڕاندا، ئەو پەیمانی بەخوایان دا، پێکیان هێنا؛ جا لەوانە هەیانە گیانی بەخشیوە و هێندێکیشیان چاوەنۆڕن و تۆزقاڵێکیش [سۆزی خۆیان] نەگۆڕیوە." بڵاو کردەوە و راگەیاند:
حەماس بەهۆی شەهادەتی بەڕێز حەسەن نصرالله ئەمینداری گشتیی حزب الله و گروپێک رابەری شەهیدی لەگەڵی لە ئەنجامی موجادەلەی تۆفانی ئەقسا و لە رێگای قودسدا پرسە و سەرەخۆشی خۆی بە گەلی فەلەستین، جیهانی عەرەبی و ئیسلامی و تەواوی مرۆڤەکانی ئازادی دونیا رادەگینێت.
پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان بە گەلی برای لوبنان، حزب الله و ئەندامانی بەرخۆدانی ئیسلامی رادەگینین.
بە توندترین وشەکان ئیدانەی ئەم هێرشەی وەحشیانە و هێرش سەر باڵەخانەکان لە نیشتەجێگاکانی باشووری بەیرووت دەکەین. ئەم هێرشە چالاکیێکی ترسەنۆکانەی تیرۆری و کۆمەڵکوژییە. ئەم دۆخە رووی خوێناوی و وەحشیی داگیرکەران جارێکی دیکە نیشان دەدات و نیشان دەدات کە رژێمی داگیرکەر تەواوی رێککەوتن و بەهاکانی نێودەوڵەتی پێشڵ دەکات و هەڕەشەیەکە لە بەرامبەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی؛ تەواوی ئەمانە لە ژێر بێدەنگی، لاوازی و خیانەتی نێودەوڵەتی رووی داوە.
بە سەبڕ و مەتانەتێکی قوڵ پێشوازی لە دەستدانی بەڕێز حەسەن نصرالله و براکانی دەکەین. تێکۆشانەکەیان بۆ رزگاری قودس و مزگەوتی ئەقسا، پشتگریان لە گەلی فەلەستین و بەرخۆدانەکەی و هەڵوێستە شەرەفانەیان، پشتگری قارەمانانەیان لە گەلەکەمان و بەرخۆدانەکەیان لە کاتی تۆفانی ئەقسا هەموو کاتێک لەبیرمان دەبێت. لەگەڵ تەواوی فیداکاری و دژوارییەکان وەک شەهید بەردەوام بوو لەم رێگایە.
جەخت لەوە دەکەین کە سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بەرپرسیاری تەواوی ئەنجام و ئەم تاوانەی رەزیلن. هەروەها دەڵێین کە لەبەر ئەوەی حکومەتی ئەمریکا بە شێوەی سیاسی، دیپلۆمەتیک، سەربازی، ئەمنی و هەواڵگری پشتگری لەم داگیرکارییە دەکات بەرپرسیارە.
ئێمە وەک حەماس رادەگینین کە لە دژی ئەم کۆمەڵکوژییەی سەهیۆنییەکان پێداگرین لە بوون لەگەڵ حزب الله و بەرخۆدانی ئیسلامی. بۆ قودس و بەدەستهێنانی مافەکانمان، ئازادی و سەربەخۆیی بەردەوام دەبین لە تێکۆشانی تۆفانی ئەقسا و لەگەڵ گەلی فەلەستین و بەرخۆدان دەبین.
ئەم خوێنانەی پاک لە ئەنجامی تۆفانی ئەقسا بۆ پشتگری لە گەلەکەمان و بەرخۆدان ڕژاون. ئەم خوێنانە لەگەڵ کاروانی شەهیدەکانی غەززە یەک دەبن و رێگای بەرخۆدان رۆناک دەکەن؛ بەرخۆدان هیچ کات ناوەستێت و تەسلیم نابێت.
مێژوو هەموو کاتێک بە دوژمنی سەهیۆنی نیشان داوە کە بەرخۆدان هەموو کاتێک نەوەکانی رابەر لەم رێگایەدا بە هێز و پێداگرتر پەروەردە کردووە. ئەم نەوەیە تا کاتی کۆتایی هێنان بە داگیرکاری و دەرکردنی ئەم دوژمنە لە خاکەکانمان بەردەوام دەبێت لە موجادەلە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی شەهادەتی حەسەن نصرالله ئەمینداری گشتیی حزب الله راگەیاند، "رێگای پڕ لە ئیفتیخاری سەیدی بەرخۆدان بەردەوام دەبێت و إن شاء الله ئامانجە پیرۆزەکەی بۆ رزگاری قودسی شەریف بەدی دێت."
حزب الله-ی لوبنان راگەیاند کە سەید حەسەن نصرالله سکرتێری گشتیی بزووتنەوە لە ئەنجامی هێرشی رژیمی داگیرکەردا شەهید بووە.
لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرێک لە باکووری رۆژئاوای وڵاتی پاکستان ٦ کەس گیانیان لە دەست دا و ٨ کەسیش بریندار بوون.