هودا پار لەبارەی شەهادەتی حەسەن نصرالله سکرتێری گشتیی حزب الله وتی، "سەهیۆنییەکانی قاتیل لە کاتی کوشتن جیاوازی لە نێوان سوننی-شیعە و هەروەها مسوڵمان-غەیری مسوڵمان ناکەن بەڵام شەرمەکە هێشتا هەنێک لە مسوڵمانەکان بەهۆی ئەم کوشتنانە موناقەشەی مەزهەبی دەکەن."
ناوەندی گشتیی هودا پار بەهۆی شەهادەتی حەسەن نصرالله سکرتێری گشتیی حزب الله-ی لوبنان لە ئەنجامی هێرشێکی سەهیۆنییەکاندا راگەیەندراوی بڵاو کردەوە.
تەواوی دەقی پەیامەکەی هودا پار:
لە ئەنجامی هێرشی تیرۆری رەزیلانەی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر بەیرووتی پایتەختی لوبنان حەسەن نصرالله سکرتێری گشتیی حزب الله و سەدان کەس شەهید بوو. خودا شەهادەتیان پیرۆز و پلەیان بەرز بکاتەوە.
رژێمی سەهیۆنی بەو هێرشەی کە لە لوبنان ئەنجامدا، جارێکی دیکە نیشانی دا کە نەک تەنیا فەلەستین، بەڵکو هەموو وڵاتانی ئیسلامی و بە تایبەت وڵاتانی ناوچەکە و تەنانەت مرۆڤایەتیش هەڕەشە دەکات. قاتیلەکانی سەهیۆنی موجریم کە لە کاتێکدا کۆمەڵکوژی لە غەززە و لوبنان ئەنجام دەدات لە کاتی کوشتن جیاوازی لە نێوان سوننی-شیعە و هەروەها مسوڵمان-غەیری مسوڵمان ناکەن بەڵام شەرمەکە هێشتا هەنێک لە مسوڵمانەکان بەهۆی ئەم کوشتنانە موناقەشەی مەزهەبی دەکەن. ئەمڕۆ ئەو شتەی سەهیۆنزیم کە وڵاتانی ئیسلامی کردووە دەریاچەی خوێن گەورەکردووە ئەم ئیختیلاف و دووبەرەکیانەن.
ئەوانەی دڵخۆشن بەوەی کە ئەمڕۆ لوبنان وا لێدەکرێت باجی پشتیوانیکردنی فەلەستین دەدات، نابێت لەبیریان بچێت کە سبەی تیرۆریزمی سەهیۆنی دێتە بەر دەرگای پایتەختەکەیان. مسوڵمانان کە بەرانبەر بە جینۆساید و کۆمەڵکوژییەکانی رژێمی سەهیۆنی هەنگاو هەڵناگرن، ئێستا دەبێ درک بەوە بکەن کە ڕووبەڕووی چ جۆرە رێکخراوێکی تیرۆریستی دەبنەوە.
سیلسیسلەی کۆمەڵکوژییەکان لە غەززەوە گەشتە لوبنان بە لوبنانەوە سنووردار نابێت و رژێمی قاتیل بەردەوام دەبێت لە کردە ئامانجی تەواوی ئەو شوێنانەی 'بە پێویست دەزانن.' هەرچی دەبێت با بێت رژێمی سەهیۆنی لە ناوچوون رزگار نابێت و ئەو هێرشە چەوتانەی ئەنجام دەدرێن ناتوانن بەرخۆدان ڕابگرن.
لە خودا داوای رەحمەت بۆ شەهیدەکانی فەلەستین و لوبنانی دەکەین کە لە قۆناغێکدا تەواوی جیهانی ئیسلام بێ دەنگە بە گیانیان بەدەل دەدەن و داوای چارەسەری بەپەلە بۆ بریندارەکان دەکەین. تۆڕی تیرۆریستی سەهیۆنی، کە بەو ئازایەتییەی کە لە بێباکیی نەزمی دامەزراو و ناڕێکخراوی مسوڵمانان بەدەستی دەهێنێت، بەردەوامە لە ئەنجامدانی جینۆساید شەرمەزار دەکەین و پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و دۆستانی شەهیدان و خەڵکی برای لوبنانی دەکەین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر بەیرووت ٣ فەرماندەی بەرەی رزگاریخوازی گەلی فەلەستین کوژران.
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە هەرێمی بەلووچستانی وڵاتی پاکستان ٧ کرێکار کوژران و کەسێکیش بریندار بوو.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر لوبنان لە ١٧ی ئەیلوولەوە ١١٧٤ کەس شەهید بوونەتەوە کە ١٠٤یان منداڵ و ١٩٤یان ئافرەت بوون.