ئۆفیسی میدیایی حکومەتی فەلەستین لە غەززە راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر ڕۆژنامەنووسێکی دیکە گیانی لە دەست دا.
بە پێی راگەیەندراوەکە، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ڕۆژنامەنووسێکی میدیایێکی ئینگلیزی بە ناوی وەفا عەلی عەدەنەی شەهید بوو.
بە پێی راگەیەندراوەکە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ١٧٤ ڕۆژنامەنووس گیانیان لە دەست داوە.
لە راگەیەندراوەکە بانگێشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخراوەکانی نێودەوڵەتی میدیایی کرا کە سزاکانی کاریگەر بە سەر رژێمی داگیرکەر بسەپێنن بۆ رێگریکردن لە کوشتنی ڕۆژنامەنووسانی فەلەستینی و دادگای نێودەوڵەتی بۆ دادگایی کردنی داگیرکەران دەبێت دەستبەکار بێت.
ئۆفیسەکە پێشتر راگەیاندبوو کە رژێمی داگیرکەر لە ئەنقەسد ڕۆژنامەنووسان دەکاتە ئامانج بۆ رێگریکردن لە گەیاندنی دەنگی فەلەستینییەکان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
داگیرکەران ١٢ ئەسیری غەززەییان ئازاد کرد.
کەتائیبی قەسام لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە شاری خان یونسی کەناری غەززە گروپێک سەربازی داگیرکەری کوشت و بریندار کرد.
لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو و زەوی لەرزین لە وڵاتی نیپال ٢٠٠ کەس گیانیان لە دەست دا و ١٢٧ کەسیش بریندار بوون.
شێخ نەعیم قاسم یاریدەدەری سکرتێری گشتیی حزب الله دوای شەهادەتی حەسەن نصرالله راگەیاند کە بەردەوام دەبن لە پشتگریکردن لە غەززە و لە قۆناغێکی نزیکدا رابەری نوێی بزووتنەوەکە هەڵدەبژێرن.