شێخ نەعیم قاسم یاریدەدەری سکرتێری گشتیی حزب الله دوای شەهادەتی حەسەن نصرالله راگەیاند کە بەردەوام دەبن لە پشتگریکردن لە غەززە و لە قۆناغێکی نزیکدا رابەری نوێی بزووتنەوەکە هەڵدەبژێرن.
شێخ نەعیم قاسم یاریدەدەری سکرتێری گشتیی حزب الله دوای شەهادەتی حەسەن نصرالله یەکەم راگەیەندراوی بڵاو کردەوە و راگەیاند کە لە نزیکترین کات رابەری نوێی بزووتنەوەکە هەڵدەبژێرن.
شێخ نەعیم وتی، "بە شێوەیەکی گونجانی سیستەمەکەمان سکرتێری گشتیی نوێمان لە نزیکترین کات هەڵدەبژێرین و بژاردەکان ئاسان و روونن چونکە ئێمە یەک دڵین."
قاسم ئاماژەی بەوە کرد کە لە کاتی هێرشەکەی کە نصرالله شەهید بوو رابەرانی دیکەی بەرخۆدانیش لەوێ بوون و دواتر وتی، "دەمەویت پرسە و سەرەخۆشی خۆم بە شەڕڤانەکان و خانەواندەکانی شەهیدەکان رابگینم. لەگەڵ نصرالله لە کۆبوونەوەدا بوون. کۆبوونەوەیەک نەبوو کە تەنها ٢٠ رابەر بەشدار بوون. پاسەوانەکانیش لەوێ بوون."
"ئەگەر شەهادەتی رابەرایەتی لە بزووتنەوەیەکی دیکە رووی بدایە رێکخراوەکە هەڵدەوەشا"
نەعیم قاسم ئاماژەی بەوە کرد کە رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە کۆمەڵکوژی لە تەواوی ناوچەکانی لوبنان و ئەمریکا بە تەواوی دەرفەتەکان پشتگری لە داگیرکاری دەکات.
قاسم وتی، "ئێمە بە خۆشەویستی شەهادەت دژین. زۆر فیداکاریمان کرد. لە هێرشەکەی تەقینەوەی پەیجەرەکان ژمارەیەکی زۆر کەسمان لە دەست دا. ئەگەر شەهادەتی رابەرایەتی لە بزووتنەوەیەکی دیکە رووی بدایە رێکخراوەکە هەڵدەوەشا بەڵام ئێمە هەر وەستایین چونکە ئومێدمان هەیە. پشتگری گەل و یارمەتیی خودا لەگەڵمانە."
"بەردەوام دەبین لە ڕۆیشتن لە رێگای نصرالله"
شێخ نەعیم لە بەردەوامی وتی، "رێگاکەمان تەنها لە لایەن نصرالله نەدەپارێزرا. حزب الله بەردەوام دەبێت لە ڕۆشتن لەم رێگایە و گەشتن بە ئامانجەکانی. بە گروپی بەڕێوبەرایەتی و رابەرایەتی بەردەوام دەبێت. براکانمان بەردەوام دەبن لە هەوڵەکانیان. بەردەوام دەبین لەو رێگایەی کە نصرالله دایڕشتووە. پلانە بەدیلەکانمانیش هەن. هەموو شتێک بە پێی پلانی داڕێژراو ئەنجام دەدرێت. لە بەرامبەر لە خسارەکانی بەرکەوتوو پلانمان هەیە.
بەرخۆدانی ئیسلامی بەردەوام دەبێت لە پشتگری لە غەززە و فەلەستین، پاراستنی لوبنان و گەلەکەی و بۆ ئەمەش لە دژی ئیسرائیلی دوژمن دەوەستێت. سەیری دوای تیرۆرکردنی بەڕێزیان (نصرالله) بکەن چی رووی دا؛ ئۆپڕاسیۆنەکانی بەرخۆدان بە هەمان خێرایی و زیادبوون بەردەوام بوون.
دەبێت تەماشای ئەوانەی دوای تیرۆرکردنی نصرالله روویان دا بکەن. لە ئیسرائیلمان دا، لە حەیفامان دا. وترا کە لە ئیسرائیل ملیۆنێک ئیسرائیلی هەڵاتوون. ئەمەمان تەنها بە مووشەک ئەنجام دایەوە. ئێستا کەمترین هێزەکەمان نیشان دەدەین."
"هێزەکانی بەرخۆدان ئامادەی هێرشی زەوینین"
قاسم هەروەها باسی لەوە کرد کە قبول دەکەن کە شەڕەکە لە قۆناغێکی درێژتردا بەردەوام دەبێت و ئامادەی هەموو جۆرە ئەگەرێکن و دواتر وتی، "ئەگەر هێرشێکی زەوینی رووی بدات ئامادەیین. هێزەکانی بەرخۆدان ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی هێرشی زەوینین. باوەڕ دەکەین کە دوژمنی ئیسرائیل هیچ کات بە ئامانجەکەی ناگات. سەردەکەوین. لە کۆتایی ڕۆژدا سەرکەوتن هی ئێمە دەبێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
داگیرکەران ١٢ ئەسیری غەززەییان ئازاد کرد.
کەتائیبی قەسام لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە شاری خان یونسی کەناری غەززە گروپێک سەربازی داگیرکەری کوشت و بریندار کرد.
لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو و زەوی لەرزین لە وڵاتی نیپال ٢٠٠ کەس گیانیان لە دەست دا و ١٢٧ کەسیش بریندار بوون.