وەزارەتی تەندروستی لوبنان راگەیاند، لە ١٧ی ئەیلوولەوە لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر ١٢١٧ کەس شەهید بوونەتەوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بێ راوەستان بەردەوامە لە هێرش سەر لوبنان.
رژێمی داگیرکەر دوێنێ لە کاتەکانی شەو دەستی بە هێرشی زەوینی بۆ سەر لوبنان کرد.
دوای هێرشەکەی زەوینی تۆپهاوێژەکانی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر دەشتی مەرجەیون، وەزانی و خیام.
فڕۆکەکانی جەنگی هێرشێکی ئاسمانیان بۆ سەر رێگای کەوکەبە-مەرجەیون کرد و بەهۆی هێرشەکە رێگاکە داخرا.
هێرشێکی دیکەی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەی ضاحیە لە بەیرووتی پایتەختی ئەنجام درا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا لە ناوچەکە دووکەڵ بەرز بوویەوە و ژمارەیەکی زۆر باڵەخانە ڕوخان.
داگیرکەران ناوچەکانی مەتولە، میسگاڤ ئام و کفەر گیلادی لە سنووری لوبنانیان وەک ناوچەی سەربازی راگەیاند و چوونەوە بە ناوچەکە قەدەغە کرا.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان راگەیاند، لە ١٧ی ئەیلوولەوە لە ئەنجامی هێرشەکاندا تاوەکو ئێستا ١٢١٧ کەس شەهید بوونەتەوە و هەزاران کەسیش بریندار بوونەتەوە.
بەهۆی هێرشەکان هەزاران کەس لە ناو وڵات ئاوارە بوون. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ماتیو میللەت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای داگیرکراو باسی لەوە کرد کە رژێمی سەهیۆنی لەبارەی "چەند ئۆپڕاسیۆنێک" زانیاریی بە ئەمریکا داوە و "لەمبارەیە دانوستان ئەنجام دراوە."
سەرئەرکانی فەڕەنسا راگەیاند، کەشتیێکی سەربازی فەڕەنسا بۆ ئەگەری گواستنەوەی هاوڵاتیانی فەڕەنسا رەوانەی کەنارئاوەکانی لوبنان کراوە.
٣ مووشەک ئاراستەی سەر بنکەی ڤیکتۆریای ئەمریکای داگیرکەر لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کرا.
نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند کە بە هیچ شێوەیەک نایانەوێت ببنە شاهێدی جوڵانەوەی زەوینی لە لوبنان.