بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند کە بە ٢ مووشەکی "قودس ٥" ناوچەکانی سەربازی رژێمی داگیرکەریان لە خاکەکانی داگیرکراوی فەلەستین کردوونەتە ئامانج.
یەحیا سەریع وتەبێژی هێزەکانی چەکداری انصارالله لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد کە ئەمڕۆ بەیانی بۆ پشتگری لە بەرخۆدانی فەلەستین و لوبنان ئۆپڕاسیۆنێکیان بۆ سەر خاکەکانی داگیرکراو بە ٣ مووشەکی قودس-٥ ئەنجام داون.
سەریع باسی لەوە کرد کە ئۆپڕاسیۆنەکە بە سەرکەوتوویی ئەنجام دراوە و دوژمنی سەهیۆنی لە بەرامبەر ئەنجامەکانی ئۆپڕاسیۆنەکە بێ دەنگ ماوە.
سەریع لە بەردەوامی پیرۆزبایی ئێران کرد کە ئۆپڕاسیۆنی "وەعدەی سادیق-٢"ی لە دژی رژێمی داگیرکەر ئەنجام دابوو و جەختی لەوە کرد کە ئامادەن بەشداری لە تەواوی ئۆپڕاسیۆنەکان بکەن بۆ وڵامدانەوە بە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی و سەرکەوتنی فەلەستین و لوبنان.
سەریع لە بەردەوامی باسی لەوە کرد کە پشتگری ئەمریکا و بەریتانیا لە رژێمی داگیرکەر دەبێتە هۆی گەشتنی زیان بە سوودەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە ناوچەکە و بە ئیزنی خودا بەردەوام دەبن لە ئۆپراسیۆن لە دژی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، لە لە ماوەی ڕۆژێکدا سەربازانی ئۆکرانیا زیاتر لە ٣٠٠ سەرباز و دوو زرێپۆشیان لەدەستداوە.
لە ئەنجامی نوقمبوونی ٢ بەڵەمی هەڵگری کۆچبەران لە کەنارئاوەکانی جیبوتیک ٤٥ کەس گیانیان لە دەست دا و ١١١ کەسیش بێ سەروشوێنن.
لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمێک لە پارێزگای نەنگەرهاری وڵاتی ئەفغانستان ٨ کەس گیانیان لە دەست دا کە هەنێکیان ئافرەت و منداڵ بوون.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند کە دوای داگیرکردنی ٤٠٠ مەتر خاکی لوبنان کێشانەوە.