لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی و زەوینی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر شاری خان یونسی کەناری غەززە لانیکەم ٤٠ کەس شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
هێزەکانی داگیرکەر ئەمڕۆ بەیانی هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی باشووری رۆژئاوای شاری خان یونس و بە تایبەت لە ئاسمان و زەوی گەڕەکەکانی مەعان، کەیزان نەجار و مەنارەی بۆردومان کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٤٠ کەس شەهید بوون کە بەشێکی گەورەیان ئافرەت و منداڵ بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.
تەرمی شەهید و بریندارەکان لە لایەن تیمەکانی تەندروستی رەوانەی نەخۆشخانە کران و دەستنیشان کرا کە شەهیدەکان ئەندامانی خانەوادەکانی زەرد، ئاغا، ئەبو تاها و فەڕا بوون.
دەستنیشان کرا کە هەنێک لە شەهیدەکان ئەندامانی خانەوادەی ڕۆژنامەنووس ئەحمەد زەرد بوون و ڕۆژنامەنووسەکە بە خۆی لە پشتەکەیەوە بریندار بوون و هەروەها دایکەکەش بریندارە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، لە لە ماوەی ڕۆژێکدا سەربازانی ئۆکرانیا زیاتر لە ٣٠٠ سەرباز و دوو زرێپۆشیان لەدەستداوە.
لە ئەنجامی نوقمبوونی ٢ بەڵەمی هەڵگری کۆچبەران لە کەنارئاوەکانی جیبوتیک ٤٥ کەس گیانیان لە دەست دا و ١١١ کەسیش بێ سەروشوێنن.
لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمێک لە پارێزگای نەنگەرهاری وڵاتی ئەفغانستان ٨ کەس گیانیان لە دەست دا کە هەنێکیان ئافرەت و منداڵ بوون.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند کە دوای داگیرکردنی ٤٠٠ مەتر خاکی لوبنان کێشانەوە.