حزب الله-ی لوبنان ئەمڕۆ بەیانی گروپێک سەربازی داگیرکەری لە شارۆچکەی ئادیسای کشاندە ناو کەمینێک و هەنێک ناوچەش مووشەکباران کرد.
حزب الله لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد کە موجاهیدەکان ئەمڕۆ بەیانی گروپێک سەربازی داگیرکەر کە هەوڵیان دەدا بچنە ناو شارۆچکەی ئادیسا کشاندە ناو کەمین و کوشتیان و برینداریان کرد و داگیرکەران ناچار مان بکشێنەوە.
حزب الله راگەیاند کە شەڕڤانەکانیان لە میسکوان هێزەکانی پیادەی داگیرکەری مووشەک و تۆپباران کردووە و راستەخۆ لێیان داوە.
حزب الله ئەمڕۆ بەیانی ئۆپراسیۆنێکی مووشەکی بۆ سەر سەنگەرەکانی داگیرکەر لە کریات شامۆنە ئەنجام دایەوە و هەنێک لە سەربازەکانی داگیرکەر کوژران.
حزب الله راگەیاند کە ئۆپڕاسیۆنەکان بۆ پاراستنی لوبنان و گەلەکەی ئەنجام دراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، لە لە ماوەی ڕۆژێکدا سەربازانی ئۆکرانیا زیاتر لە ٣٠٠ سەرباز و دوو زرێپۆشیان لەدەستداوە.
لە ئەنجامی نوقمبوونی ٢ بەڵەمی هەڵگری کۆچبەران لە کەنارئاوەکانی جیبوتیک ٤٥ کەس گیانیان لە دەست دا و ١١١ کەسیش بێ سەروشوێنن.
لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمێک لە پارێزگای نەنگەرهاری وڵاتی ئەفغانستان ٨ کەس گیانیان لە دەست دا کە هەنێکیان ئافرەت و منداڵ بوون.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند کە دوای داگیرکردنی ٤٠٠ مەتر خاکی لوبنان کێشانەوە.