ئێران فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان خستە خوارەوە
سوپای ئێران لە پارێزگای خوزستان لە باشووری ڕۆژئاوای وڵات فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان خستە خوارەوە.
یەکینەکانی بەرگری ئاسمانی سوپای ئێران لە شاری ماهشەهری پارێزگای خوزستان لە باشووری ڕۆژئاوای وڵات فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان خستە خوارەوە.
عەلیرزا سەباحیفەرد فەرماندەی بەرگری ئاسمانی ئێران سەبارەت بە فڕۆکەکە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە کاتەکانی بەیانی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی نەناسراو کە سەرپێچی لە سنووری ئاسمانی کردبوو لە بەندری شاری ماهشەر لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی خۆجێ خسترا خوارەوە.
سوپای پاسدارانی ئێران لە مانگی حوزەیراندا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا خستبوو خوارەوە کە سەرپێچی لە سنووری ئاسمانی وڵات کردبوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی تەقینەوەکەی ئەمڕۆ بەیانی لە ناوچەی عەیاش لە پارێزگای دێرەزۆری سوریا ١١ سەرباز گیانیان لەدەستدا.
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر یەکەی ساردکەرەوەی وێستگەی ئەتۆمی کورسک لە ڕووسیا. دوابەدوای هێرشەکە، ڕاگەیەندرا کە ڕیاکتۆرەکە بەردەوامە لە کارکردن و هیچ گۆڕانکارییەک لە شێوازی کارکردنیدا ڕووی نەداوە.
کۆمپانیای ئارامکۆی سعوودی، کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی سعوودیە، لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا، دوای پەککەوتنی هێڵی بۆری ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوا، نەوتی خاو ناگەیەنێتە لانیکەم دوو پاڵاوگەی ئەوروپا.
لە وڵاتی یۆنان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ ڕووی دا.