سەبارەت بە مزگەوتی بەبری بە سوودی هیندۆئیستەکان بڕیار درا
دادگای باڵای هیندستان سەبارەت بە مزگەوتی بەبری کە سەبارەت بە زەویەکەی ناکۆکی لە نێوان مسوڵمانەکان و هیندۆئیستەکان هەبوو بە سوودی هیندۆئیستەکان بڕیار دا.
هیندۆئیستەکان لە ساڵی ١٩٩٢ مزگەوتی بەبریان خاپوور کرد و پلانیان هەبوو کە لە سەر شوێنی مزگەوت پەرستگایەک بۆ هیندۆئیستەکان دروست بکرێت کە ئەو ڕەوشە بووە هۆکاری ناکۆکی نێوان مسوڵمانەکان و هیندۆئیستەکان. دادگای باڵای هیندستان ئەمڕۆ لە بڕیارێکدا دروست کردنی پەرستگا بۆ هیدۆئیستەکان لە زەویەکە پەسەند کرد.
شوێنی مزگەوتی بەبری کە لە شاری مێژوویی ئایۆدیایە چەندین ساڵە بووە هۆکاری ناکۆکی لە نێوان مسوڵمانەکان و هیندۆئیستەکان.
هیندۆئیستەکانی تۆندڕۆ باسیان لەوە دەکرد کە لە سەدەی ١٦دا ئەو پەرستگایەی بۆ شای هیندوو راما دروست کراوە خاپوور کراوە و لە شوێنی مزگەوت دروست کراوە.
هیندۆئیستەکان لە ساڵی ١٩٩٢ مزگەوتی بەبریان خاپوور کرد کە لە سەردەمی بابوریەکان دروست کرابوو، لە ئەنجامی ئەو سەرهەڵدانانەی لە بەرامبەر ئەو ڕەوشە ئەنجام درا نزیکەی ٢ هەزار کەس گیانیان لە دەست دا.
لە هیندستان مسوڵمانەکان داوایان دەکرد کە لەوێ مزگەوت دروست بکرێت و هیندۆئیستەکانیش داوایان دەکرد لەوێ پەرستگایەک دروست بکرێت کە وا باوەر دەکەن کە شا راما کە وەکو خودا قبول دەکەن لەوێیە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، نەتەوە یەکگرتووەکان لە دەستەبەرکردنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتیدا بێکاریگەر بووە و ئەو متمانەیەی کە بە نەتەوە یەکگرتووەکان دانراوە لەدەستچووە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٩١٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٩٧٧ کەس.
لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی وڵاتی ئێران لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری پۆلیسێک گیانی لەدەستدا و ٣ پۆلیسیش بریندار بوون.
داگیرکەرانی سەهیۆنی بەردەوام بوون لە پەلامارەکانیان بۆ سەر ژمارەیەک لە شار و گوندەکانی کەناری ڕۆژئاوا کە بە تەقەکردن، هەڵکوتانە سەر ماڵەکان و دانانی بەربەست بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییانی فەلەستینی هاوڕێ بوو.