برینداربوونی فەرماندەی لیوای "گڤعاتی" و دووەمین فەرماندەی کەتیبەی سوپای سەهیۆنی لە یەک هەفتەدا
بەپێی ڕاپۆرتی ڕادیۆی سوپای داگیرکەر، لە درێژەی پێکدادانەکان و پەرەسەندنی گرژییەکان لە باشووری لوبنان، فەرماندەی لیوای "گڤعاتی"ی سوپای رژێمی سەهیۆنی لە ڕەوتی پێکدادانەکانی ئەم دواییە لەم ناوچەیەدا بە سووکی بریندار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، ئەم ڕووداوە، لەپاش برینداربوونی فەرماندەیەکی دیکەی کەتیبەکانی لیوای گڤعاتی لە ماوەی کەمتر لە یەک هەفتەدا روو دەدات کە نیشاندەری زیادبوونی زیانە گیانییەکانە لە نێوان سەربازانی رژێمی سەهیۆنیدا.
دۆرۆن کادۆش، پەیامنێری ڕادیۆی سوپای رژێمی سەهیۆنی، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە فەرماندەی لیوای گڤعاتی لە ڕەوتی پێکدادان لەگەڵ چەکدارەکان لە باشووری لوبنان بریندار بووە. ئەمە دووەمین فەرماندەی کەتیبەی سەر بە لیوای بژاردەی "گڤعاتی"یە کە لە ماوەی یەک هەفتەدا لە باشووری لوبنان دەکرێتە ئامانج و بریندار دەبێت. پێشتر، فەرماندەی "کەتیبەی شاکێد"یش چەند ڕۆژ لەمەوبەر بەهۆی تەقینەوەی درۆنێکی خۆکوژی لە هەمان گوند کە پێکدادانەکانی ئەم دواییەی تێدا ڕووی داوە، بریندار ببوو.
ڕادیۆی سوپای رژێمی سەهیۆنی لە وردەکاریی زیاتردا ڕاپۆرتی دا کە نزیکەی کاتژمێر ٠٨:٠٠ی بەیانیی ئەمڕۆ، هێزەکانی یەکەی چاودێریی لیوای گڤعاتی لەگەڵ چەکدارەکان لە ناوچەی "زەوتەری ڕۆژهەڵات" لە باشووری لوبنان تێوەگلان. لە دەرەنجامی ئەم پێکدادانە، ئەفسەرێکی دیکەی سوپای ئەم رژێمە بە سەختی بریندار بوو و بۆ وەرگرتنی چاودێریی پزیشکی بە هێلیکۆپتەر بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە.
هەروەها، فەرماندەی یەکەی چاودێریی لیوای گڤعاتیش لەم ڕووداوەدا تووشی برینی سەرپێیی بوو و دوای تێپەڕبوونی چەندین کاتژمێر و هەڵسەنگاندنی ڕەوشی پزیشکییەکەی، بڕیاری گواستنەوەی بۆ چارەسەری پسپۆڕانە درا.
ئەم ڕووداوانە لە بارودۆخێکدا ڕوو دەدەن کە گرژییەکان لە سنووری لوبنان و زەوییە داگیرکراوەکان بە توندی زیادی کردووە و سوپای دەستدرێژکار ڕووبەڕووی بەرگریی هێزەکانی حیزبوڵڵای لوبنان بووەتەوە و ڕۆژێک نییە کە کوژراو و بریندار نەدات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کۆمیتەی خۆڕاگری دیوار و نیشتەجێبوون ڕایگەیاند کە لە مانگی ئایاردا هەزار و ٦٥٩ هێرش بۆ سەر فەلەستینییەکان لەلایەن داگیرکەران و چەتەکانی جوولەکە تۆمارکراوە. زۆرترین ژمارەی هێرشەکان لە ئەلخەلیل، ڕامەڵڵا و ئەلبیرە تۆمار کراون.
میلیاردێری تورکیایی کە سووکایەتی بە "ژنی کورد" کردبوو داوای لێبوردن کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٢ هەزار و ٩٦١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٩٢ کەس.