ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٨٦ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٨٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٢٥٦ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٦ کەس بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٨٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٢٥٦ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنەس شەریف کە کۆمەڵکوژی و برسێتی و وێرانکارییەکانی غەززەی بە جیهان ڕاگەیاندووە، ڕۆژی ١٠ی ئابی ٢٠٢٥ لە هێرشی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر ئەو خێمەیەی کە ڕۆژنامەنووسان لە بەردەم نەخۆشخانەی ئەلشیفا لە شاری غەززە تێیدا کۆبوونەتەوە، شەهید بوو.
لە ژێر پاراستنی داگیرکەران، ١١٦ سەهیۆنی هەڵیانکوتایە سەر حەوشەی مزگەوتی ئەقسا لە قودس و ڕێوڕەسمێکی تەلمودییان ئەنجام دا.
لە ئەنجامی هێرشی درۆنی ئۆکراینا بۆ سەر شاری نیژنەکامسکی کۆماری ئۆتۆنۆمی تاتارستان لە ڕووسیا ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٩ کەسیش بریندار بوون.