لە نێجیریا بەهۆی نەخۆشی دیفتیریا ١٧ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ویلایەتی نیجەر لە نێجیریا بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی دیفتیریا ١٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
کۆمیساری تەندروستی ویلایەتی نیجەر مورتەلا باگانا ڕایگەیاند کە حاڵەتەکانی نەخۆشی دیفتیریا لە قەزاکانی بیدا، سولێجا و شیرۆرۆی ویلایەتەکەدا بڵاوبوونەتەوە.
باگانا ئاماژەی بەوەشکردووە، ١٢٤ حاڵەتی نەخۆشی دیفتیریا لە ناوچە زیانلێکەوتووەکاندا تۆمارکراوە، و ١٠٣ لەو کەسانە لە نەخۆشخانە دەرچوون.
باگانا ئاماژەی بەوەدا کە ١٧ کەس بەهۆی نەخۆشی دیفتیریا گیانیان لەدەستداوە و داوای لە دەسەڵاتداران کرد دەستبەجێ پەیوەندی بە حکومەتی ناوخۆییەوە بکەن بۆ پاراستنی تەندروستی گشتی.
لە نێجیریا لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٥ زیاتر لە ٤٢ هەزار حاڵەتی نەخۆشی دیفتیریا دەستنیشانکراون و نزیکەی ١٤٠٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پشتڕاستی کردبووەوە کە بەهۆی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دیفتیریا شەپۆلی دووەمی بڵاوبوونەوەی دیفتیریا بەخۆیەوە دەبینێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ویلایەتی ئەنتیۆکویای وڵاتی کۆلۆمبیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.١ رووی دا.
ئەنەس شەریف کە کۆمەڵکوژی و برسێتی و وێرانکارییەکانی غەززەی بە جیهان ڕاگەیاندووە، ڕۆژی ١٠ی ئابی ٢٠٢٥ لە هێرشی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر ئەو خێمەیەی کە ڕۆژنامەنووسان لە بەردەم نەخۆشخانەی ئەلشیفا لە شاری غەززە تێیدا کۆبوونەتەوە، شەهید بوو.
لە ژێر پاراستنی داگیرکەران، ١١٦ سەهیۆنی هەڵیانکوتایە سەر حەوشەی مزگەوتی ئەقسا لە قودس و ڕێوڕەسمێکی تەلمودییان ئەنجام دا.