ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٨٩ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٨٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٢٦٦ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ١ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانە و ٧ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٨٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٢٦٦ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
٨٧٥ هاوڵاتی ئەفغانستان کە لە زیندانەکانی پاکستان ئازاد کرابوو گەڕانەوە وڵاتەکەیان.
لە شارۆچکەکانی مەنسوری و مەجدال زون، ژمارەیەکی زۆر لە ماڵەکان بەهۆی تەقەمەنیەوە وێران بوون و هەندێک شوێنی نیشتەجێبوون ئاگریان تێبەردرا.
بەهۆی بارانبارینی بەخوڕی وەرزی لە شاری مومبای پایتەختی دارایی هیندستان لانیکەم ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسیش بریندار بوون.