رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست لە لوبنان
لە شارۆچکەکانی مەنسوری و مەجدال زون، ژمارەیەکی زۆر لە ماڵەکان بەهۆی تەقەمەنیەوە وێران بوون و هەندێک شوێنی نیشتەجێبوون ئاگریان تێبەردرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی لوبنان، بەناو سوپای رژێمی داگیرکەر سەرەڕای ئاگربەست، چەندین خانووی بە تەقەمەنی تەقاندووەتەوە و لە شارۆچکەکانی مەنسووری و مەجدال زون و دۆڵەکانی دەوروبەری چالاکیی ئاگرتێبەردانیان ئەنجامداوە. لە شەودا دوو شەپۆلی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر مەنسووری دەستیپێکرد و دەنگی تەقینەوەکان لە شاری تیرەوە بیسترا.
نەواف سەلام، سەرۆک وەزیرانی لوبنان ڕایگەیاند، ئەو هێرشانە پێشێلکارییەکی قورسە بۆ یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی مرۆڤ.
سوپای لوبنان ڕایگەیاند، هێرشەکان ڕێگری لە بڵاوەپێکردنی هێزە فەرمییەکان بۆ ناوچەکە کردووە و ڕێگری لە گەڕانەوەی خەڵکی ئاوارە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی لەرزینێکی زەوی لە ناوچەی ڕۆلپا لە ڕۆژئاوای نیپاڵ، ٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥ کەسیش بێسەروشوێنن.
٨٧٥ هاوڵاتی ئەفغانستان کە لە زیندانەکانی پاکستان ئازاد کرابوو گەڕانەوە وڵاتەکەیان.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٨٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٢٦٦ کەس.