٨٧٥ هاوڵاتی ئەفغانستان لە زیندانەکانی پاکستان ئازاد کران
٨٧٥ هاوڵاتی ئەفغانستان کە لە زیندانەکانی پاکستان ئازاد کرابوو گەڕانەوە وڵاتەکەیان.
وەزارەتی پەنابەران و گەڕاوەکانی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان ڕایگەیاند، هەفتەی ڕابردوو بە کۆی گشتی ٨٧٥ هاوڵاتی ئەفغانستان لە زیندانەکانی پاکستان ئازاد کران و گەڕانەوە ئەفغانستان.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی وەزارەتەکە، ئەوانەی دەگەڕێنەوە بریتین لە خێزان و منداڵ و کەسانی تاقانە کە بە ماوە و هۆکاری جیاواز لە زیندانەکانی پاکستان زیندانی کراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ٨١٠ لەو کەسانەی گەڕاونەتەوە لە ڕێگەی دەروازەی سنووری تۆرخامەوە چوونەتە ناو ئەفغانستان و ٦٥ کەسی دیکەش لە ڕێگەی دەروازەی سنووری سپین بۆڵداکەوە چوونەتە ناو ئەفغانستانەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی لەرزینێکی زەوی لە ناوچەی ڕۆلپا لە ڕۆژئاوای نیپاڵ، ٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥ کەسیش بێسەروشوێنن.
لە شارۆچکەکانی مەنسوری و مەجدال زون، ژمارەیەکی زۆر لە ماڵەکان بەهۆی تەقەمەنیەوە وێران بوون و هەندێک شوێنی نیشتەجێبوون ئاگریان تێبەردرا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٨٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٢٦٦ کەس.