لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا ئاڵوگۆڕی تەرمەکان ئەنجام درا
ڕووسیا و ئۆکراینا جارێکی دیکە ئاڵوگۆڕی تەرمی سەربازەکانیان ئەنجام دا.
ناوەندی هەماهەنگی بەرپرسیار لە کاروباری ئەسیرەکانی جەنگی ئۆکراینا ڕایگەیاند، ئۆکراینا تەرمی ٢٦١ کەسی وەرگرتووە.
دەستنیشان کرا، ڕوفاتەکان هی سەربازانی ئۆکراینیی بوون کە لە لایەن ڕووسیا ڕادەست کراون و چالاکییەکان بۆ دەست نیشانی کردنی ناسنامەی قوربانییەکان بەردەوامە.
هەروەها میدیاکانی ڕووسیا ڕایانگەیاند، مۆسکۆ تەرمی ٢٤ کەسی لە کیێڤ وەرگرتووە.
لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ئۆکراینا و ڕووسیا لە ئیستانبوول کۆبوونەوەیەک ئەنجام دابوو و لەبارەی ئاڵوگۆڕی ئەسیرە بریندار، بەتەمەنەکان و سەربازانی ژێر ٢٥ ساڵ و تەرمی سەربازەکان ڕێککەوتبوون.
کۆتا ئاڵوگۆڕی تەرمی سەربازەکان لە مانگی تەمووز ئەنجام درابوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە باشووری ڕۆژهەڵاتی بەنگلادیش لە کاتی هەڵوەشاندنەوەی کەشتییەکاندا بەهۆی دزەکردنی غازەوە ٩ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەربازانی رژێمی سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر ناوچە جیاوازەکانی کەناری ڕۆژئاوا و لە کاتی پشکنینی ماڵ و باڵەخانەکاندا ژمارەیەک فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.
لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی ٧.٤ کە لە ١٠ی ئاب وڵاتی کۆلۆمبیای هەژاند تاوەکو ئێستا ٢٨١ کەس گیانیان لەدەستداوە.