ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٩٩ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٩٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٣١٠ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٥ شەهید گواسترانەوە نەخۆشخانە و ١٨ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٩٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٣١٠ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بارەگای بارزانی ڕایگەیاند کە بە درۆن هێرش کراوە سەر نووسینگەی سەرۆک وەزیران و شوێنی حەوانەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی لە پیرمام و توندی ئیدانەی هێرشەکە کرا.
حەماس بە پێشوازی لە بەیاننامەی هاوبەشی وەزیرانی دەرەوەی ٨ وڵات دەربڕی و ڕایگەیاند کە هەڵوێستی ئیدانەکردنی ڕەتکردنەوەی نەخشەڕێگای رژێمی سەهیۆنی بۆ جێبەجێکردنی پلانی دۆنالد ترامپ گرنگە.
یانەی دیلەکانی فەلەستین ڕایگەیاند کە دۆخی ڕووخساری محەممەد عەرەبی ڕۆژنامەنووسی دیلی فەلەستینی لە دانیشتنی دادگای باڵای رژێمی سەهیۆنی وێنەیەکە لەو ڕاستییەی کە دوای دەستپێکردنی تاوانی کۆمەڵکوژی بووەتە دیمەنێکی دووبارەبووەوە لە نێوان دیلەکانی فەلەستینیدا.