بە درۆن هێرش کرایە سەر نووسینگەی سەرۆک وەزیران و شوێنی حەوانەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی لە پیرمام
بارەگای بارزانی ڕایگەیاند کە بە درۆن هێرش کراوە سەر نووسینگەی سەرۆک وەزیران و شوێنی حەوانەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی لە پیرمام و توندی ئیدانەی هێرشەکە کرا.
بارەگای بارزانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پیرمامی کردە ئامانج.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە هەرێمی کوردستان هیچ کاتێک بەشێک نەبووە لە شەڕ و گرژییەکانی ناوچەکە، بەکارهێنانی درۆن و مووشەکیش هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات.
تەواوی دەقی ڕاگەیەندراوەکەی بارەگای بارزانی:
"بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنیە دەکەین کە بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٧ی ئابی ٢٠٢٦ لەو دیوی سنووری ئێرانەوە کرایە سەر نووسینگەی سەرۆک وەزیران و شوێنی حەوانەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی لە پیرمام.
هەرێمی کوردستان هیچ کاتێک بەشێک نەبووە لەم شەڕ و گرژییانەی لە ناوچەکەدا هەیە و ئەم جۆرە هێرشە ناڕەوایانە کە هیچ بیانوویەک هەڵناگرن، هەوڵدانە بۆ تێکدانی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان. بە دڵنیاییەوە بەکارهێنانی درۆن و موشەک چارەسەری کێشەکان ناکات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەی ٧.٧ پلە لە ناوچەی فلۆریس لە ١٥ی ئابدا بۆ ٦٨ کەس بەرزبووەتەوە و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ٢١٣ کەس.
حەماس بە پێشوازی لە بەیاننامەی هاوبەشی وەزیرانی دەرەوەی ٨ وڵات دەربڕی و ڕایگەیاند کە هەڵوێستی ئیدانەکردنی ڕەتکردنەوەی نەخشەڕێگای رژێمی سەهیۆنی بۆ جێبەجێکردنی پلانی دۆنالد ترامپ گرنگە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٩٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٣١٠ کەس.