ڕووداوێکی هاتوچۆ لە عەنتاب: ٢ کوژراو و ٢٢ بریندار
لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە شارۆچکەی قورێدەر (نوورداغی)ـی پارێزگای عەنتاب ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٢ کەسیش بریندار بوون.
پاسێک کە لە قۆنیەوە بەرەو کۆلک لە پارێزگای سەمسوور (ئادیەمان) دەچوو لە شارۆچکەی قورێدەر لەگەڵ بارهەڵگرێکدا پێکدادا و وەرگەڕا.
دوای ئاگادارکردن تیمەکانی تەندروستی، ئاگرکوژێنەوە و پۆلیس ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران.
لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا شۆفێری پاسەکە و یاردەدەری شۆفێر گیانیان لەدەستدا و ٢٢ کەسیش بریندار بوون.
بریندارەکان گواسترانەوە نەخۆشخانە و سەبارەت بە ڕووداوەکە لێکۆڵینەوە دەستیپێکرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
پێنجەمین ساڵڕۆژی "ڕۆژی کۆتایی داگیرکاری و سەرکەوتن" بە بەرنامەیەک لە باڵیۆزخانەی ئەفغانستان لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو.
لە ئەنجامی تەقەکردنێکدا لە قوتابخانەیەکی ئامادەیی لە شاری زامبۆانگە پێش دەستپێکردنی وانەکان، دوو خوێندکار و دوو پاسەوان گیانیان لەدەستدا و نۆی دیکەش برینداربوون.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەر عومان ڕێگری لە چالاکییە سەربازی و بازرگانییەکانی گەرووی هورمز بکات، ئەمریکا دەکاتە ئامانج.