سوریا کاردانەوەی بەرامبەر هێرشی ئەبو زهور نیشان دا
وەزارەتی دەرەوەی سوریا، هێرشی ئاسمانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر فڕۆکەخانەی سەربازی ئەبو زهور لە ئیدلب شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند کە ئەو هێرشە "پێشێلکارییەکی ئاشکرا" بۆ سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سوریایە.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا هێرشی ئاسمانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر فڕۆکەخانەی سەربازی ئەبو زهور لە ئیدلب شەرمەزار کرد.
بەیاننامەکەی وەزارەتەکە هێرشە ئاسمانییەکان بە "هێرشێکی ناڕەوا" و "پێشێلکردنی ئاشکرا"ی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سوریا ناوبرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل جارێکی دیکە هەوڵەکانی بۆ پووچەڵکردنەوەی هەوڵەکان بۆ سەقامگیرکردنی ناوچەکە نیشاندەدات".
وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند کە ئەم هێرشە گژرییەکانی ناوچەکەی زیاتر کردووە و رژێمی سەهیۆنی بە بەرپرسیاری ئەم گرژییە زانی.
وەزارەتەکە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە ئەو هێرشە ئیدانە بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەپێی ڕاپرسییەکی هاوبەشی ئاژانسی ڕۆیتەرز/ئیپسۆس، ڕێژەی پەسەندکردنی دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ٣٣ لەسەد دابەزیوە، لەکاتێکدا ٨٠ لەسەدی ئەمریکییەکان پێیان وایە شەڕ لەگەڵ ئێران درێژەی دەبێت.
ئیتمار بن گڤیر، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی رژێمی سەهیۆنی، لەگەڵ ئۆتۆمبێل و ئامێرەکانی ڕووخاندن چووەتە ناو گەڕەکی ئەلجەواریش لە شاری ڕەملە؛ هەنگاوێک کە بە بیانووی دروستکردنی بێ مۆڵەت ئەنجام دراوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٤٠٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٣١٢ کەس.