وەزیری دەرەوەی ئێران: کۆتایی بە گوشاری ئابووری دژی ئێران بێنن
عه‌باس عراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران لە نامەیەک بۆ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کرد "جیهان سەرکۆنەی گوشاری ئابووری ئەمریکا لە دژی ئێران بکات."
عه‌باس عراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران نامه‌یه‌كی فه‌رمی بۆ سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی نارد.
عراقچی لە نامەکە داوای كرد كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستبه‌جێ هه‌نگاو بنێت بۆ كۆتاییهێنان به فشاره ئابوورییه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌مریكا له دژی تاران.
عه‌باس عراقچی ڕایگەیاند، "واشنتۆن وڵاتانی بێلایه‌ن، كه به‌شدارییان له هیچ هێرش و شه‌ڕێک دژ به ئێران نه‌كردووه، ناچار ده‌كات به زۆر به‌شداری له پرۆسه‌ی تیرۆری ئابووری بكه‌ن دژی گه‌لی ئێران. پێویسته نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوا له ئه‌مریكا بكات ده‌ستبه‌رداری ئه‌م ڕه‌فتاره نایاساییانه بێت و ڕێز له سه‌روه‌ریی وڵاتان بگرێت."
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران باسی لەوە کرد كه "ئه‌مریكا له به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانیدا له ململانێ و ئاڵۆزییه‌كانی دژ به تاران له ساڵانی ٢٠٢٥ و ٢٠٢٦ شكستیهێناوه، هه‌روه‌ها نه‌یتوانیوه وڵاتانی دیكه په‌لكێشی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان بكات، بۆیه په‌نای بۆ بژارده‌ی سزادان و فشار بردووه تاوه‌كوو وڵاتانی سه‌ربه‌خۆ ناچار بكات له بڕیاری ژیرانه‌ی خۆیان بۆ به‌شدارینه‌كردن له دهستدرێژیكردنهكان پاشه‌كشه بكه‌ن و ببنه به‌شێك له گه‌مارۆی ئابووری."
عراقچی داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كرد كه فشاره ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكا شەرمەزار بكه‌ن و ڕێگری له هه‌وڵه‌كانی ئەمریکا بكه‌ن كه به زۆر وڵاتان ناچار ده‌كات په‌یوه‌ندییه بازرگانی و دیپلۆماسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ تاران‌دا بگۆڕن.
عراقچی هۆشداریی دا كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له به‌رده‌م "ساته‌وه‌ختێكی چاره‌نووسساز"دایه بۆ پاراستنی بنه‌ماكانی سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌تان و ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری ناوخۆیی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه م‌و جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئێران ڕێگری لە تێپەڕینی کەشتیێکی هیندستان لە گەرووی هورمز دەکات کە هەوڵی بەکارهێنانی ڕێوڕەوی باشوور دەدا.
لە ویلایەتی ئەلاسکای وڵاتی ئەمریکا لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکانی ٧.٢ و ٧.٥ پلە کە لە ٢٤ی حوزەیران ڤەنزوێلای گرتەوە، بۆ ٦ هەزار و ٥٠٩ کەس بەرزبووەتەوە و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ١٦ هەزار و ٧٤٠ کەس.