لە سوودانی باشوور هێرش کرایە سەر کاروانی نەتەوە یەکگرتووەکان: ٢ سەرباز کوژران
لە سوودانی باشوور لە ئەنجامی هێرشێک بۆ سەر کاروانی هێزەکانی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان ٢ سەرباز گیانیان لەدەستدا.
ئەرکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوودانی باشوور ڕایگەیاند، کاروانێکی ئەرکەکە کاتێک بەرەو ناوچەی پاجووت لە ویلایەتی جۆنگلی دەچوو تووشی هێرشێکی گروپێکی چەکدار بوو.
بە پێی ڕاپۆرتەکە، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ سەربازی هێزی ئاشتیپارێز گیانیان لەدەستدا و ٣ سەربازی ئاشتیپارێز و ٢ پۆلیسی سوودانی باشوور و ٢ کارمەندی مەدەنی بریندار بوون.
ستیفان دوجاریک ڕایگەیاند کە سەربازە کوژراو و بریندارەکان هاوڵاتی ئەتیۆپیا بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەوە لە وڵاتی نیپاڵ لە نزیکەی سنووری چین گیانیان لەدەستداوە بۆ ٢٧٠ کەس بەرزبووەتەوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٣٢٢مین ڕۆژی ئاگربەست جارێکی دیکە ئاگربەستی پێشێلکرد و هێرشی کردە سەر غەززە.
ئێران ڕێگری لە تێپەڕینی کەشتیێکی هیندستان لە گەرووی هورمز دەکات کە هەوڵی بەکارهێنانی ڕێوڕەوی باشوور دەدا.