رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٣٢٢مین ڕۆژی ئاگربەست جارێکی دیکە ئاگربەستی پێشێلکرد و هێرشی کردە سەر غەززە.
ئەمڕۆ بەیانی فڕۆکەکانی رژێمی داگیرکەر هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر خانوویێک لە کەمپی پەنابەرانی شاتی ئەنجام دایەوە. لە ئەنجامی هێرشەکەدا کەسێک بە سەختی بریندار بوو.
لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر کەمپی قەتەر لە ڕۆژهەڵاتی شاری حەمەد لە باکووری ڕۆژئاوای خان یونس منداڵیک بەناوی عوبەیدە قوەیدەر بریندار بوو.
هەروەها هێزەکانی داگیرکەر بە شێوەی هاوکات، لە بەلەمەکان تەقەیان کردە سەر شاری خان یونس و لە نزیکەی قەزای قەرارە بۆمبی ڕۆناککەریان بەکارهێنا.
سوپای داگیرکەر بە تۆپهاوێژ هێرشی کردە سەر شاری بەیت لاهیا و گەڕەکەکانی شوجاعیە و توفاح لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە.
لە ١٠ی ئۆکتۆبەر کە ئاگربەست ڕاگەیەندراوە تاوەکو ئێستا لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران هەزار و ٣٠٤ کەس شەهید بوونەتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
فەرمانگەی بازرگانی دەریایی بەریتانیا ڕووداوێکی تانکەرێکی لە گەرووی هورمز بڵاوکردەوە.
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەوە لە وڵاتی نیپاڵ لە نزیکەی سنووری چین گیانیان لەدەستداوە بۆ ٢٧٠ کەس بەرزبووەتەوە.
لە سوودانی باشوور لە ئەنجامی هێرشێک بۆ سەر کاروانی هێزەکانی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان ٢ سەرباز گیانیان لەدەستدا.