ڕاتکۆ ملادیچ "قەسابی بۆسنە" مرد
ڕاتکۆ ملادیچ، ژەنەراڵێکی پێشووی سربی بۆسنە کە لە کاتی شەڕی ١٩٩٢-٩٥ لە بۆسنە بە تاوانی جینۆساید سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا، لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا لە زیندانی نەتەوە یەکگرتووەکان مرد.
تەلەفزیۆنی دەوڵەتی سربیا بڵاویکردەوە، ڕاتکۆ ملادیچ کە نازناوی "قەسابی بۆسنە"ی لێنراوە، دوای ئەوەی تووشی چەندین جەڵتەی مێشک بووە، لە نەخۆشخانەی زیندان مردووە.
لە ساڵی ٢٠٢١ دادگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە لاهەی تانەکەی لە دژی ئەو سزا هەتاهەتاییەی کە لە ساڵی ٢٠١٧ بە تاوانی جینۆساید و تاوانەکانی جەنگ و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی پەیوەست بە شەڕەوە وەریگرتبوو، ڕەتکردەوە.
ملادیچ کە پێش دەستگیرکردنی لە ساڵی ٢٠١١ بۆ ماوەی دە ساڵ وەک هەڵاتووێک ژیاوە، ڕووخساری سەربازی سێ کەسایەتی بێبەزەیی بووە کە لەلایەن سلۆبۆدان میلۆسێڤیچ سەرۆکی پێشووی یوگۆسلاڤیا و ڕادۆڤان کارادزیچ سەرۆکی پێشووی سربەکانی بۆسنە سەرکردایەتی دەکرا.
ملادیچ بە تاوانی جینۆساید تاوانبار کرا بەهۆی ئەوەی بە شێوەیەکی شەخسی سەرپەرشتی کۆمەڵکوژی هەشت هەزار پیاو و کوڕی کرد لە شارۆچکەی سرێبرینیکا کە لە ژێر پاراستنی بەناو نەتەوە یەکگرتووەکاندا بوو، هەروەها بەهۆی ئەم جینۆسایدەوە بەشێک بوو لە ئۆپەراسیۆنێک بۆ دەرکردنی موسڵمانان لە ناوچەکە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو و زەوین لەرزین لە هەرێمی ئۆتۆنۆمی تبت لە چین (زیزانگیش) ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥٥٨ کەسیش بێ سەروشوێن بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بە ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی و زەمینی بۆ سەر گوندەکانی باشووری لوبنان بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست.
فەرمانگەی بازرگانی دەریایی بەریتانیا ڕووداوێکی تانکەرێکی لە گەرووی هورمز بڵاوکردەوە.