ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٤٤٩ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٤٤٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٤٧٢ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٤٨ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ١٠ شەهید گواسترانەوە نەخۆشخانە و ١٨ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٣ هەزار و ٤٤٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٤٧٢ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشێکی دۆرنی لە ناوچەی کۆردۆفانی سوودان ٨ مەدەنی گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسیش بریندار بوون.
زانا و بیرکار میسڕی سەید قوتب کە لە بارەی ئیسلام بووە خاوەنی ناسنامەیەکی بژاردە و بۆ باوەریەکەی تێکۆشان کردوە و لە ئەنجامیدا شەهید بووە، یادی ٦٠مین ساڵوەگەری شەهید بوونی سەید قوتب دەکرێت.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، لە وڵاتی کۆنگۆ ٥ هەزار و ٧٩٤ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئێبۆلا تۆمار کراوە و ٢ هەزار و ٧٨٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.