لە ئەنجامی نوقبوونی کەشتی لە قوبرس ٧ کەس گیانیان لەدەستدا
دوابەدوای وەرگەڕانی کەشتییەکی نەفەرهەڵگر لە کەناراوەکانی گیرنە لە قوبرس، تا ئێستا تەرمی ٧ کەس دەرهێنراون و ٢٣٧ کەسیش ڕزگارکراون و گەڕان بەدوای ٢٣ کەسدا بەردەوامە.
چۆڵکردنی سەرنشینانی کەشتییە نەفەرهەڵگرەکە لە کەناراوەکانی گیرنە لە قوربرسی باکوور وەرگەڕا، بە بەلەم و هەلیکۆپتەر بەردەوامە و باس لەوەش کراوە کە لە رووداوەکەدا کوژراو و بریندار هەیە.
بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکان، ئەو سەرنشینانەی هێنراونەتە کەنار، بە ئەمبولانس گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان، هەروەها سەرجەم ئەمبولانس و تیمە پزیشکییەکان و نەخۆشخانەکان بە هەماهەنگی سەنتەری بەڕێوەبردنی قەیرانەکان کە لە ناوچەکەدا دامەزراوە، کۆکراونەتەوە.
ئۆنال ئوستەل، سەرۆکوەزیرانی قوبرسی باکوور ڕایگەیاند، ٢٣٧ کەس ڕزگارکراون و ٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە، گەڕان بەدوای ٢٣ کەسدا بەردەوامە.
ئوستەل ڕایگەیاند کە هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بەردەوامن و ئاماژەی بەوەدا کە سەرباز و هێلیکۆپتەرەکانیش بەشدارن لە ئۆپەراسیۆنەکەدا.
کۆی گشتی ٢٦٧ کەس لەناو کەشتییەکەدا بوون کە ٢٥٩ سەرنشین و ٨ ئەندامی تیمی کەشتییەکە بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس ڕایگەیاند بەردەوامیی تیرۆری نیشتەجێبووان و پەرەسەندنی هێرشە ڕێکخراوەکانیان بۆ سەر فەلەستینییەکان، ماڵ و سامانیان و زەوییەکانیان لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو، بە پشتیوانی و پەردەپۆشیی ڕاستەوخۆی حکوومەتی رژێمی سەهیۆنی ئەنجام دەدرێت.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس لە یەکەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی کەتیبەکانی عیزەدین قەسام، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک ڕێزی لە پێگە و ڕۆڵی ئەو لە مێژووی بەرخۆدانی فەلەستیندا گرت.
لە ٢ کیلۆمەتری بەندەری گیرنە لە کۆماری تورکی قوبرسی باکوور کەشتیێکی هەڵگری ٢٧٠ کەس نوقم بوو.