لە غەززە باڵەخانەیەکی ئاوارەکان داڕما: ٨ شەهید و دەیان بێسەروشوێن
ڕێکخراوی فریاگوزاری و ڕزگارکردنی غەززە ڕایگەیاند، بەهۆی داڕمانی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون کە شوێنی حەوانەوەی خێزانە ئاوارەکان بووە لە ناوچەی ئەلسەناعە لە ڕۆژئاوای شاری غەززە، ٨ کەس شەهید بوون و دەیان کەسی دیکەش هێشتا بێسەروشوێنن.
ڕێکخراوی فریاگوزاری و ڕزگارکردنی غەززە ڕایگەیاند، باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون کە شوێنی حەوانەوەی خێزانە ئاوارەکان بووە لە ناوچەی ئەلسەناعە لە ڕۆژئاوای شاری غەززە داڕما و دەیان کەس لە ژێر ئاوارەکاندا مانەوە.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، زۆربەی قوربانییان و بریندارەکان ئەو منداڵانەن کە لە کاتی ڕووداوەکەدا خەوتبوون.
تیمەکانی فریاگوزاری هێشتا لە هەوڵدان بۆ دەرهێنانی ئەو کەسانەی لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکەدا گیریان خواردووە و ڕاپۆرتەکانیش ئاماژە بە بێسەروشوێنبوونی زیاتر لە ٤٠ کەس دەدەن.
لە شوێنی ڕووداوەکەوە داوایەکی بەپەلە بۆ ڕەوانەکردنی ئامێرە قورسەکان و کەرەستەکانی ڕزگارکردن کراوە و داواش لە خاوەنی ئەم ئامێرانە کراوە بۆ یارمەتیدان لە دەرهێنانی ڕزگاربووان لەژێر داروپەردووەکە، ڕوو لە ناوچەکە بکەن.
پرۆسەی گەڕان و فریاگوزاری لەنێو قەبارەیەکی زۆری داروپەردوودا هێشتا بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، لە ئاسمانی دوورگەی قەشم لە گەرووی هورمز فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا لە جۆرەی MQ-9 خرایە خوارەوە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان بە ١٠٨ دۆلار و ٠٦ سەنت دەفرۆشرێت.
انصارالله-ی یەمەن ڕایگەیاند کە سوپای سعوودیە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥٢ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر یەمەن ئەنجام داوە.