انصارالله دامەزراوەیەکی نەوتی و بنکەیەکی ئاسمانی لە قوڵایی ناوخۆی سعوودیە کردە ئامانج
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن ڕایگەیاند کە کۆمپانیای ئارامکۆی سعوودیەیان لە یەنبوع و قوڵایی ناو سعوودیە و بنکەی خەمیس موشەیت کردە ئامانج
فەریق یەحیا سەریع وتەبێژی انصارالله ڕایگەیاند، بزووتنەوەکە ئۆپەراسیۆنێکیان لە دژی کۆمپانیای ئارامکۆی سعوودی لە یەنبوع ئەنجام داوە و لە ئەنجامدا زیانێکی بەرفراوانی لێکەوتووەتەوە.
سەریع ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپەراسیۆنی دووەمیش بە ئامانجگرتنی بنکەی خەمیس موشەیت لە قوڵایی ناوخۆی سعودیە ئەنجام دراوە.
سەریع ڕاپۆرتی دا کە ئەم ٢ ئۆپەراسیۆنە "لە وەڵامی هێرشێکی دڕندانە" ئەنجام دراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ ٤٤ـەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی سەبرا و شاتیلا لە بەیرووت، پایتەختی لوبنانە.
لە ناوچەی کۆردۆفانی ڕۆژئاوای وڵاتی سوودان لە ئەنجامی داڕمانی کانێکی زێر لانیکەم ٦٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەشێکی بەرچاو لە بیناسازی "نەخۆشخانەی مەیدانی ئەلجەلا" کە لەلایەن دامەزراوەی یەتیمەکانەوە دەستیپێکردووە، تەواو بووە. بڕیارە بەم نزیکانە نەخۆشخانەکە تەواو بێت و بەڕووی گشتیدا بکرێتەوە.