میدیاکانی ئەمریکا: هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ ڕاگرتنی انصارالله
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی وتارێکی بەناونیشانی "بۆچی حوسییەکانی یەمەن تەنیا لە ماوەی ساڵانی شەڕدا بەهێزتر بوون؟" بڵاو کردەوە کە ئاشکراکردنی سەرنجڕاکێشی لەخۆگرتبوو.
جەخت لەوە کرایەوە کە لە قۆناغە جیاوازەکانی دەیەی ڕابردوودا، سعوودیە، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، ئەمریکا، بەریتانیا و رژێمی داگیرکەر هێرشی ئاسمانی قورسیان لە دژی بزووتنەوەی انصارالله لە یەمەن ئەنجام دا، بەڵام ئەم هێرشانە تەنیا بزووتنەوەی انصارالله زیاتر بەهێزتر کرد.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە بژاردەی کەم ماوە بۆ ڕاگرتنی بزووتنەوەی انصارالله کە بە پشتیوانی ئێران بەرەو ڕێڕەوێکی چارەنووسساز لە دەریادا بەرەوپێش دەچێت و بە ئامانجگرتنی دامەزراوە نەوتییەکانی سعوودیە کاریگەری لەسەر بازاڕە جیهانییەکان دروست دەکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە چەندین ناوچە لە کەناری ڕۆژئاوا گۆڕەپانی دەستدرێژییەکانی سەربازانی سەهیۆنی بوو، لەوانە هەڵکوتانە سەر، دەستبەسەرکردن، تێکهەڵچوون و تەقەکردن بە فیشەکی جەنگی و گازی فرمێسکڕێژ.
٩٥ ساڵ بە سەر شەهید بوونی عومەر موختار ناسراو بە شێری بیابان تێپەڕی کە لە بەرامبەر داگیرکەریی ئیتالیا خۆڕاگریێکی گەورە ئەنجام دا.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا بە ١٠٤ دۆلار و ٤٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، کە بە بەراورد بە داخستنی پێشوو بە ڕێژەی لەسەدا ١.٣ دابەزیوە.