ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٨٢١ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٨٢١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٨٩٧ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٥ شەهید گواسترانەوە نەخۆشخانە و ٢٨ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٣ هەزار و ٨٢١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٨٩٧ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بانگەشەی ئەوە کراوە کە فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف ١٥ی سعوودی لە ئاسمانی مەئریب خراوەتە خوارەوە و وێنە بڵاوکراوەکانیش ئاڵای سعودیە و ژمارە ٥٥٣٩ لەسەر داروپەردووەکە دەردەخەن. تا ئێستا حکومەتی ڕیاز هیچ لێدوانێکی نەداوە.
بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە چەندین ناوچە لە کەناری ڕۆژئاوا گۆڕەپانی دەستدرێژییەکانی سەربازانی سەهیۆنی بوو، لەوانە هەڵکوتانە سەر، دەستبەسەرکردن، تێکهەڵچوون و تەقەکردن بە فیشەکی جەنگی و گازی فرمێسکڕێژ.
٩٥ ساڵ بە سەر شەهید بوونی عومەر موختار ناسراو بە شێری بیابان تێپەڕی کە لە بەرامبەر داگیرکەریی ئیتالیا خۆڕاگریێکی گەورە ئەنجام دا.