هێرشی داگیرکەر لە خان یونس: شەهیدێک، زۆر بریندار
لە هێرشێکی داگیرکەرانی سەهیۆنی لە شاری خان یونس لە کەرتی غەززە کەسێک شەهید بوو و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
میدیا خۆجێییەکان باس لەوە دەکەن کە محەمەد ناسر سلێمان ئەلبەیوک لە بۆردومانی هێزەکانی داگیرکەر لە ناوچەی نەهر ئەلبارد لە خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە شەهید بووە.
هەروەها دەوترێت کە ژمارەیەکی زۆر لە کەسانی دیکە لە هەمان هێرشدا بریندار بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
هاوکات لە باکووری ڕۆژئاوای خان یونس و باکوری شاری حەمەد لە ئەنجامی تەقەی هێزە داگیرکەرەکان، هاووڵاتییەکی مەدەنی بریندار بووە.
سەرچاوە تەندروستیەکان ڕایانگەیاند کە کەسێک بەهۆی برینەکانی لە کاتی بۆردومانی داگیرکەرانی ساڵی ڕابردوودا کە خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە کرابووە ئامانج، گیانی لەدەستدا.
لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی ناوخۆیی بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی بۆردومانی داگیرکەران کە سەقفی قوتابخانەی ئەلدەراجیان کردۆتە ئامانج، کە شوێنی حەوانەوە بۆ ئاوارەکان لە ناوەڕاستی شاری غەززە، دوو هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون.
لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە، ناوچەکانی باکووری کەمپی پەنابەرانی بورێج بوونە ئامانجی هێزە داگیرکەرەکان.
هێزە داگیرکەرەکان تەقەیان لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە کردووە.
جگە لەوەش ئۆتۆمبێلێکی سەر بە سوپای داگیرکەر تەقەی لە کۆمەڵێک ماسیگر لە کەنار دەریای ڕەفەح کردووە.
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لەو کاتەوەی ئاگربەست لە ١٠ی ئۆکتۆبەرەوە دەستیپێکردووە، ژمارەی کوژراوان بۆ هەزار و ٣٨٦ کەس بەرزبووەتەوە، ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ٤ هەزار و ٧٨٤ کەس و تەرمی ٨٣١ کەسیش دەرهێنراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە کۆسۆڤۆ دوای مردنی نەخۆشێکی تەمەن ٦٦ ساڵ کە پشکنینی ڤایرۆسەکە پۆزەتیڤ بوو یەکەم حالەتی مردن بەهۆی ڤایرۆسەکە تۆمار کرا.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی ٢ فڕۆکەی جەنگی لۆکهید مارتن ئێف ٣٥ لایتنینگ بە سعوودیە داوە، ئەوەش بەهۆی زیادبوونی بەشداریکردنی سعوودیە لە جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
ڕووسیا و چین لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڤیتۆیان لەسەر بڕیارنامەی ئەمریکا سەبارەت بە گەمارۆکانی سەر ئێران کرد.
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە گەرووی هورمز کەشتیێکی هەڵگری ئاڵای تۆگۆی کردە ئامانج و کەشتییەکە ئاگری گرت.