سوپای پاسدارانی ئێران کەشتیێکی هەڵگری ئاڵای تۆگۆ دەکاتە ئامانج
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە گەرووی هورمز کەشتیێکی هەڵگری ئاڵای تۆگۆی کردە ئامانج و کەشتییەکە ئاگری گرت.
دەریادار عەلی عوزمایی فەرماندەی گشتی هێزەکانی دەریایی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، لە گەرووی هورمز ڕێگە بە تێپەڕینی بێ مۆڵەتی کەشتییەکان نادەن.
عوزمایی ڕایگەیاند کە دوێنێ نەوتهەڵگرێک بە ناوی ترێند کە بە هاندانی ئەمریکای منداڵکوژ هەوڵی دا بە شێوەیەکی نایاسایی لە گەرویی هورمز تێپەڕێت کرایە ئامانج و لە ناو کەشتییەکەدا ئاگر دەرکەوت.
فەرماندەیەیی ئێرانی جەختی لەوە کرد کە هەر کەشتیێک کە هەوڵ بدات بە شێوەی نایاسایی لە گەرووی هورمز تێپەڕێت دەکرێتە ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە باشووری وڵاتی فلیپین لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر قوتابخانەیەک ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧ کەسیش بریندار بوون.
لە کۆسۆڤۆ دوای مردنی نەخۆشێکی تەمەن ٦٦ ساڵ کە پشکنینی ڤایرۆسەکە پۆزەتیڤ بوو یەکەم حالەتی مردن بەهۆی ڤایرۆسەکە تۆمار کرا.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕەزامەندی لەسەر فرۆشتنی ٢ فڕۆکەی جەنگی لۆکهید مارتن ئێف ٣٥ لایتنینگ بە سعوودیە داوە، ئەوەش بەهۆی زیادبوونی بەشداریکردنی سعوودیە لە جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
ڕووسیا و چین لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڤیتۆیان لەسەر بڕیارنامەی ئەمریکا سەبارەت بە گەمارۆکانی سەر ئێران کرد.