لە سوریا لە ناو کۆگایەکی تەقەمەنی تەقینەوەیەک ڕووی دا
لە پارێزگای دێرەزۆر لە ڕۆژهەڵاتی سوریا تەقینەوەیەک بە هۆکاری نادیار لە کۆگایەکی تەقەمەنی ڕووی دا.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان، تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی تەقەمەنی سوپای سوریا لە شارۆچکەی عەیاش لە دێرەزۆر ڕووی داوە.
دوابەدوای تەقینەوەکە بڵاوکرایەوە کە دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بە پلەی یەکەم وەزارەتی بەرگری خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.
لە کاتێکدا تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بەوەی ئایا هیچ کوژراوێک یان بریندارێک لە تەقینەوەکەدا هەبووە یان نا نەدراوە، بەڵام ئاماژە بەوە کراوە کە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ دیاریکردنی هۆکاری تەقینەوەکە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە قەزای مەنسووری لە باشووری لوبنان ٣ تەقینەوە ڕوویان دا و ژمارەیەکی زۆر خانوو سووتێنران.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ڕایگەیاند، ناوچە سنووردارەکانی ئاسمانی وڵاتەکە بەڕووی گەشتە مەدەنییەکان کراوەتەوە.
لە ناوچەی سەبرای شاری غەززە لە ئەنجامی ڕووخانی بەشێک لە باڵەخانەیەک ٥ منداڵ بریندار بوون.