پچڕانی کارەبا لەسەر ئاستی وڵات لە کوبا
لە وڵاتی کوبا بەهۆی کێشە لە سیستەمی دابینکردنی کارەبا لە سەرانسەری وڵات کارەبا پچڕایەوە.
وەزارەتی وزە و کانەکانی کوبا ڕایگەیاند کە لە سەرانسەری تۆڕی کارەبای وڵاتەکەدا پچڕانی کارەبا ڕوویداوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "پچڕانێکی تەواو لە تۆڕی کارەبادا هەبووە، پرۆتۆکۆل بۆ گەڕاندنەوەی سیستەمەکە دەستیپێکردووە".
لە کوبا، پچڕانی کارەبا ژیانی لە سەرانسەری وڵاتەکەدا وەستاند.
پیربوونی ژێرخانی بەرهەمهێنانی کارەبای کوبا لە مێژە بەهۆی کەمیی سووتەمەنی و تێکچوونی ژێرخانی کارەباوە لە ژێر فشاردایە.
باس لەوە دەکرێت کە گەمارۆی ئەمریکا بۆ سەر کوبا و سنووردارکردنی دابینکردنی نەوتیش قەیرانی وزەی ئەو وڵاتە قووڵتر دەکاتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر یەکەی ساردکەرەوەی وێستگەی ئەتۆمی کورسک لە ڕووسیا. دوابەدوای هێرشەکە، ڕاگەیەندرا کە ڕیاکتۆرەکە بەردەوامە لە کارکردن و هیچ گۆڕانکارییەک لە شێوازی کارکردنیدا ڕووی نەداوە.
کۆمپانیای ئارامکۆی سعوودی، کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی سعوودیە، لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا، دوای پەککەوتنی هێڵی بۆری ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوا، نەوتی خاو ناگەیەنێتە لانیکەم دوو پاڵاوگەی ئەوروپا.
لە وڵاتی یۆنان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ ڕووی دا.