ئۆکمتۆ: لە گەرووی هورمز، شتێکی نەناسراو بەر تانکەرێک کەوت و بەهۆیەوە ٢ کەس بریندار بوون
ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی شتێکی نەناسراو بەر تانکەرێک کەوتووە کە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕی، ٢ ئەندامی تیمی کەشتیوانی بە سووکی بریندار بوون.
بەرپرسانی سەربازی، ئۆکمتۆیان ئاگادار کردەوە کە تانکەرەکە لەکاتی ڕێگای بەندەردا لێی دراوە. کەشتییەکە لەژێر دەسەڵاتی خۆیدا بەردەوام بوو تا بەندەری داهاتووی خۆی، تا ئێستاش هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ژینگە نەبووە.
ئۆکمتۆ ڕایگەیاندووە کە دەسەڵاتداران لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە و کەشتییەکانی ناوچەکەیان ئاگادارکردووەتەوە کە بە وریاییەوە گەشت بکەن و هەر چالاکیەکی گوماناویش ڕاپۆرت بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی بەرگری پاکستان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر پاکستان ٢٨ کەس کوژران و ئیدعای کرد کە ئەو کەسانە پەیوەندیان لەگەڵ هێرشەکانی سەر پاکستان هەبوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٩١٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٩٥٢ کەس.
حەماس، بڕیاری حکوومەتی ئەمریکای بۆ نەدانی ڤیزەی چوونەژوورەوە بە شاندی فەلەستینی بەرەو نیویۆرک بە مەبەستی بەشداریکردن لە دانیشتنی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرکۆنە کرد.