هێرشی چەکداری لە نێجیریا: ٩ کەس کوژران و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون
لە ئەنجامی هێرشی چەکدارانی نەناسراو لە ویلایەتی پلاتۆ لە نێجیریا ٩ کەس کوژران و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە ڕۆژنامەکانی نێجیریادا بڵاوکراونەتەوە، کەسانی چەکداری نەناسراو گەیشتوونەتە ناوچەی بارکین لادی لە ویلایەتی پلاتۆ و تەقەیان کردووە.
لەو هێرشەدا ٩ کەس کوژران و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
سوپای نێجیریا ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنەکان لە دژی ئەندامانی باندە چەکدارەکان لە ناوچەکانی شێرە، گوافان و مازا لە ویلایەتەکەدا ئەنجام دراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، لە ئۆپەراسیۆنەکاندا ١١ ئەندامی باندی چەکدار دەستبەسەر کراون.
لەمێژە نێجیریا لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە تووشی هێرشی باندە چەکدارەکان بووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە پارێزگای مانیسای وڵاتی تورکیا لە بەردەم قوتابخانەیەک هێرشێکی چەکداری ڕووی دا و چەند خوێندکار بریندار بوون.
وەزارەتی بەرگری پاکستان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر پاکستان ٢٨ کەس کوژران و ئیدعای کرد کە ئەو کەسانە پەیوەندیان لەگەڵ هێرشەکانی سەر پاکستان هەبوون.
ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی شتێکی نەناسراو بەر تانکەرێک کەوتووە کە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕی، ٢ ئەندامی تیمی کەشتیوانی بە سووکی بریندار بوون.