حەماس: بانگەشەی پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەلایەن هێزەکانی حەماسەوە بێ بنەمایە
حازم قاسم، وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس، بانگەشەکانی رژێمی داگیرکەری سەبارەت بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەلایەن هێزەکانی حەماسەوە بە "پووچەڵ و بێ بنەما" وەسف کرد.
حازم قاسم، وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس جەختی لەوە کردەوە کە بانگەشەکانی رژێمی داگیرکەری سەبارەت بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەلایەن هێزەکانی حەماس بە مەبەستی دۆزینەوەی پاساوێک بۆ پێشێلکارییەکانی ئاگربەست لەلایەن داگیرکەرانەوە و پەرەپێدانی دەستدرێژییەکانیان دەخرێنە ڕوو.
وتەبێژی حەماس هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ئەم بزووتنەوەیە پابەندە بە ڕێککەوتنی ئاگربەستەوە، لە کاتێکدا بە وتەی ئەو، پێشێلکارییەکانی ئاگربەست لەلایەن داگیرکەرانەوە هێشتا بەردەوامن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی وڵاتی ئێران لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری پۆلیسێک گیانی لەدەستدا و ٣ پۆلیسیش بریندار بوون.
داگیرکەرانی سەهیۆنی بەردەوام بوون لە پەلامارەکانیان بۆ سەر ژمارەیەک لە شار و گوندەکانی کەناری ڕۆژئاوا کە بە تەقەکردن، هەڵکوتانە سەر ماڵەکان و دانانی بەربەست بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییانی فەلەستینی هاوڕێ بوو.
لە پارێزگای مانیسای وڵاتی تورکیا لە بەردەم قوتابخانەیەک هێرشێکی چەکداری ڕووی دا و چەند خوێندکار بریندار بوون.