ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٩١٩ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٩١٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٩٧٧ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٥ شەهید گواسترانەوە نەخۆشخانە و ٢٥ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٣ هەزار و ٩١٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٩٧٧ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی سەهیۆنی درێژە بە داگیرکاری و چالاکییە سەربازییەکانی لە قونەیترە، دەرعا و لادێکانی دیمەشق لە باشووری سووریا دەدات.
عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، نەتەوە یەکگرتووەکان لە دەستەبەرکردنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتیدا بێکاریگەر بووە و ئەو متمانەیەی کە بە نەتەوە یەکگرتووەکان دانراوە لەدەستچووە.
لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی وڵاتی ئێران لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری پۆلیسێک گیانی لەدەستدا و ٣ پۆلیسیش بریندار بوون.