لە هیندستان لە ناو نەخۆشخانەیەک ئاگر دەرکەوت: ٣ منداڵی ساوا گیانیان لەدەستدا
لە ویلایەتی تێلانگانا لە هیندستان بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەک ٣ منداڵی ساوا گیانیان لەدەستدا.
ئاگرەکە شەوی دووشەممە لە نەخۆشخانەی حکومی پەیمانگای زانستە پزیشکییەکانی ڕاجیڤ گاندی لە شاری ئەدیلئاباد کە دەکەوێتە نزیکەی ٣٠١ کم لە باکووری حەیدەرئابادی پایتەختی ویلایەتی تێلانگانا، کەوتەوە.
بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەک کە لە یەکەی چاودێری چڕی تازەلەدایکبووانی نەخۆشخانەکەدا کەوتەوە، لانیکەم ٣ منداڵی ساوا گیانیان لەدەستدا و زۆرێک لە کارمەندەکانیش تووشی سووتان بوون.
دەسەڵاتداران ڕایانگەیاندووە، ٢٨ منداڵ بە سەلامەتی لە یەکەی چاودێری چڕی تازەلەدایکبووانی نەخۆشخانەکە چۆڵکراون.
لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕەنگە ئاگرەکە بەهۆی شۆرتێکی کارەباییەوە بووبێت لە یەکەی تەندروستیدا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هێرشی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی سعوودیە بۆ سەر شاری بەندەری موخای یەمەن، ٦ کەس کوژران و ٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.
رژێمی سەهیۆنی درێژە بە داگیرکاری و چالاکییە سەربازییەکانی لە قونەیترە، دەرعا و لادێکانی دیمەشق لە باشووری سووریا دەدات.
عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، نەتەوە یەکگرتووەکان لە دەستەبەرکردنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتیدا بێکاریگەر بووە و ئەو متمانەیەی کە بە نەتەوە یەکگرتووەکان دانراوە لەدەستچووە.