سوپای داگیرکەر هێرشی کردە سەر باشووری لوبنان: خانووەکان بە تەقەمەنی وێران کران
سەرەڕای ئاگربەست و ڕێککەوتنی چوارچێوە، سوپای داگیرکەر چەند شارۆچکەیەکی باشووری لوبنانی بە تۆپخانە کردە ئامانج.
هێرشەکانی سوپای داگیرکەر بۆ سەر شارۆچکەکانی باشووری لوبنان بەردەوامە.
بەگوێرەی ئاژانسی فەرمیی لوبنانی NNA، جگە لە گولڵە هاوەنەکان، خانووەکانیش لە هەندێک ناوچە بەهۆی تەقەمەنیەوە وێران بوون.
هێزەکانی داگیرکەر شارۆچکەکانی بەرەشیت و زەوتەری ڕۆژهەڵات و هەروەها دەوروبەری شارۆچکەی حەدەسەیان کردە ئامانج.
تا ئێستا هیچ زانیارییەکی نوێ لەبارەی خسار و زیانەکانی ناوچەکە لە دوای هێرشەکان بڵاونەکراوەتەوە.
باس لەوەش کرا، ئەو هێزە داگیرکەرانەی کە چوونەتە ناو شارۆچکەی مەنسووری سەر بە قەزای سور، هەندێک خانوویان بە تەقەمەنی تەقاندووەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
٢ فەلەستینی بە هۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی ئەلمەواسی لە باکووری خان یونس شەهید بوون.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئیدیعای کرد کە شوێنی نیشتەجێبوونی کراسنی یار و پۆتیخۆنۆڤۆ لە ناوچەی خارکیڤ کەوتۆتە ژێر کۆنترۆڵی ڕووسیا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٩٢٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٩٩٥ کەس.