ئێران و ئەمریکا لە میانی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە نێوەندگیری قەتەر کۆبوونەوە
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە ئاڵوگۆڕی پەیامی نوێ لە نێوان ئێران و ئەمریکا لە ڕێگەی نێوەندگیری قەتەرەوە ڕووی داوە و مەرجە ڕوونەکانی تاران گەیاندووە.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، خولێکی نوێی ئاڵوگۆڕی پەیامەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بە نێوەندگیری قەتەر دەستی پێکردووە.
بەقایی ئاماژەی بەوەدا کە لەم پرۆسەی دوو کاتژمێرەدا هەڵوێستی ڕوونی تاران و مەرجەکانی زیندووکردنەوەی دیپلۆماسی گەیاندرایە لایەنی ئەمریکی، بەمەش هیچ بوارێک بۆ بیانوو نەمایەوە.
بە وتەی بەقایی، داواکارییە سەرەکییەکانی ئێران بریتین لە ڕاگرتنی کردەوە شەڕانگێزییەکانی ئەمریکا، لەوانە "گەمارۆی دەریایی" و "تیرۆری ئابووری" و "کۆتاییهێنان بە شەڕ لە هەموو بەرەکاندا".
بەقایی ئاماژەی بەوەدا کە مەرجە ئاشکراکانی دیکەی تاران کە بۆ پێشخستنی دیپلۆماسی خستووەتەڕوو، بریتین لە ئازادکردنی سەروەت و سامانی بەستووی ئێران و قبوڵکردنی ڕێڕەوی کەشتیوانیی ئاسایش لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی نێوان تاران و مەسقەت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ناوچەی پنارباشی شاری ڕحا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٨ ڕووی دا.
فڕۆکە جەنگییەکانی پاکستان ٣ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر قەندەهار و ناوچەکانی دەوروبەری لە ئەفغانستان ئەنجام دایەوە.
لە وادی زاگار، لە ناوچەی چیای ڕەشی لیبیا، ٣ ئەندامی خێزانێک بەهۆی ئاوی لافاوەوە ئۆتۆمبێلەکەیان بردە خوارەوە، گیانیان لەدەستدا.