لە لیبیا بەهۆی لافاوەوە ٣ کەس گیانیان لەدەستدا
لە وادی زاگار، لە ناوچەی چیای ڕەشی لیبیا، ٣ ئەندامی خێزانێک بەهۆی ئاوی لافاوەوە ئۆتۆمبێلەکەیان بردە خوارەوە، گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکان، پیاوێک و هاوسەرەکەی و کچەکانی لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بەناو دەڤەری وادی زاگاردا بەهۆی لافاوەوە بردیان و گیانیان لەدەستدا.
ناوەندی نەتەوەیی کەشناسی لیبیا هۆشداری دا لە ناسەقامگیری بارودۆخی کەشوهەوای ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەو وڵاتە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا. لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە پێشبینی دەکرێت هەورەبروسکە و بارانبارینی بەخوڕ لە بەشێک لە باشوور و ناوەڕاست و ڕۆژئاوای لیبیا ببارێت، کە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی ڕژانی دۆڵەکان و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە ناوچە نزمەکاندا.
سەنتەرەکە ئاگادارییەکی پرتەقاڵی بڵاوکردەوە و داوای لە هاوڵاتیان کردووە لەکاتی گەشتکردندا وریا بن و لە کاتی کەشوهەوای باراناویدا خۆیان لە دۆڵ و ناوچە نزمەکان بەدوور بگرن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٩٢٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٥ هەزار و ٣٠ کەس.
لە ناوچەی پنارباشی شاری ڕحا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٨ ڕووی دا.
فڕۆکە جەنگییەکانی پاکستان ٣ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر قەندەهار و ناوچەکانی دەوروبەری لە ئەفغانستان ئەنجام دایەوە.