ئەفغانستان ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی پاکستانەوە چوار کەس کوژراون
حکومەتی ئەفغانستان ڕایگەیاند کە بە هۆی هێرشە ئاسمانییەکانی پاکستان لە ٣ پارێزگای ئەفغانستان لانیکەم ٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.
زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی حکومەتی ئەفغانستان ڕایگەیاند، هێرشەکان پارێزگای قەندەهار لە باشوور و هەروەها پارێزگاکانی پاکتیا و خوست لە ڕۆژهەڵاتیان گرتووەتەوە.
موجاهید هێرشەکان وەک "دەستدرێژیی دڕندانە" وەسف کرد و جەختی لەوە کرد کە وڵامێکی گونجان بە هێرشەکەی پاکستان دەدرێتەوە.
عطاء الله تەلار وەزیری ڕاگەیاندن و پەخشی پاکستان ڕایگەیاند، پاکستان "هێرشی وردی ئاسمانی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان"ی بۆ سەر ١٠ شوێنی ئەفغانستان ئەنجام داوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا ٨ کەس کوژراون و ٢٢ کەسیش بریندار بوون.
فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی داگیرکەر شارۆچکەی ئەلمەنسووری لە باشووری لوبنانیان کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٩٢٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٥ هەزار و ٣٠ کەس.