پەلاماری بەرفراوانی سەربازانی سەهیۆنی بۆ سەر کەناری ڕۆژئاوا
سەربازانی رژێمی سەهیۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیانکوتایە سەر ناوچە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوا و لەپاڵ پشکنینی ماڵی فەلەستینییەکاندا، کچێکی فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.
بە پێی بەیاننامەیەکی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، لە باکووری ڕۆژهەڵاتی جەنین، هێزەکانی داگیرکەر هەڵیانکوتایە سەر گوندی عەربوونە و ژمارەیەک لە ماڵەکانی فەلەستینییەکانیان پشکنی. هەروەها سەربازانی سەهیۆنی چوونە ناو دوو ماڵ لە شارۆچکەی دێر ئەبووزەعیف لە ڕۆژهەڵاتی جەنین.
گوندی مەسلیە لە باشووری جەنینیش بووە ئامانجی پەلاماری سەربازانی رژێمی سەهیۆنی.
لە باکووری توولکەرم، هێزەکانی داگیرکەر هەڵیانکوتایە سەر شارۆچکەی زەیتا و ژمارەیەک لە ماڵەکانی فەلەستینییەکانیان پشکنی.
لە ڕامەڵڵاش سەربازانی سەهیۆنی چوونە ناو شارۆچکەی بێت لیقیا لە باشووری ڕۆژئاوای ئەم شارە و کەمپی ئەمعەری لە ئەلبیرە.
کەمپی قەلەندیا لە باکووری قودسی داگیرکراویش بووە ئامانجی پەلاماری هێزەکانی رژێمی سەهیۆنی.
لە باکووری خەلیل، هێزەکانی داگیرکەر حەلا ئیسماعیل عادی، کچە فەلەستینییان دوای هێرشی شەوی ڕابردووی شارۆچکەنشینە سەهیۆنییەکان بۆ سەر شارۆچکەی بێت ئومەر دەستبەسەر کرد.
هاوکات، سوپای رژێمی سەهیۆنی چەندین فەرمانی بۆ دەستبەسەرداگرتنی بەشێک لە زەوییەکانی گوندی ئەلفوندوق لە ڕۆژهەڵاتی قەلقیلیە دابەش کرد و بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەم زەوییانە دەکەونە سنووری ناوچە شوێنەوارییەکانەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئیبراهیم فەوزی موحسین کاتێک سەردانی گۆڕی براکەی کردبوو لە ئەنجامی هێرشی درۆنی رژێمی داگیرکەر شەهید بوو.
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٦ پلە لە کەناری دوورگەکانی لۆیالتی لە کالیدۆنیای نوێ ڕووی دا.
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە نیویۆرکی ئەمریکا کۆبوونەوە.