هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە بەردەوامن لە هێرش سەر یەمەن: ١٤ هێرشی ئاسمانی ئەنجام دران
یەحیا سەریع وتەبێژی هێزەکانی چەکداری یەمەن ڕایگەیاند کە هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ١٤ هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر یەمەن ئەنجام داوە.
یەحیا سەریع وتەبێژی هێزەکانی چەکداری یەمەن ڕایگەیاند کە ناوچەکانی گرنگی ستراتیژیک تووشی بۆردومانەکان بوونەتە.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ١٤ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر پارێزگاکانی تائیز، عەمران، مەئریب و سەعادە ئەنجام دراوە و ژمارەی هێرشەکان بە کۆی گشتی گەشتە ١٠٣٢ هێرس.
بەپێی وردەکارییەکانی میدیا عەرەبییەکان، بۆردومانە چڕەکان کە ئامانجیان پەکخستنی ژێرخانی ئابووری و هێڵە لۆجستیکییەکان بووە، هەوڵە ناسکەکانی ئاگربەست لە ناوچەکەدا خستووەتە مەترسییەوە.
سەرچاوە سەربازییەکانی یەمەن ڕایانگەیاندووە کە ئامادەکارییەکان بۆ تۆڵەسەندنەوە و ڕێوشوێنی بەرگری ئاسمانی لە بەرەکانی پێشەوە بۆ بەرزترین ئاست بەرزکراونەتەوە لە بەرامبەر پەرەسەندنی هێرشەکانی رژێمی سەعوودیە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە وڵاتی مەغریب هەزاران کەس بۆ پشتیوانی لە غەززە و فەلەستین و ئیدانەکردنی هەنگاوەکانی ئاساییبوون لەگەڵ رژێمی داگیرکەر خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
ئیبراهیم فەوزی موحسین کاتێک سەردانی گۆڕی براکەی کردبوو لە ئەنجامی هێرشی درۆنی رژێمی داگیرکەر شەهید بوو.
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٦ پلە لە کەناری دوورگەکانی لۆیالتی لە کالیدۆنیای نوێ ڕووی دا.