حەماس داوای پاراستنی ڕۆژنامەنووسانی فەلەستینی و دادگاییکردنی ئەنجامدەرانی تاوانەکانی دژیان دەکات
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی هاوپشتی لەگەڵ ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی، وێڕای ڕێزلێنان لە ڕۆڵی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی میدیایی فەلەستینی، داوای پاراستنی ڕۆژنامەنووسانی فەلەستینی و دادگاییکردنی ئەنجامدەرانی تاوانەکانی دژیان دەکات.
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی هاوپشتی لەگەڵ ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە گەلی فەلەستین، ئوممەتی عەرەبی و ئیسلامی و ئازادیخوازانی سەرانسەری جیهان، ڕۆژی جیهانیی هاوپشتی لەگەڵ ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی بەرز ڕادەگرن؛ بۆنەیەک کە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ڕۆژنامەنووسان لە ٢٦ی سێپتەمبەری ١٩٩٦ وەک پێزانینێک بۆ ڕۆڵ و پەیامی میدیاکانی فەلەستین و بۆ ڕێزلێنان لە فیداکاریی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە سەرەڕای مەترسییەکانی بەردەمیان، ڕاستییان بە پیشەییبوون و ڕاستگۆییەوە گواستووەتەوە، دیاری کردووە.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە "ئەم بۆنەیە لە هەلومەرجێکدا بەرز ڕادەگیرێت کە رژێمی سەهیۆنی هێشتا بەردەوامە لە بەئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان، چالاکوانانی میدیایی و دامەزراوە میدیاییەکان لە فەلەستیندا.
حەماس ڕایگەیاند کە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا زیاتر لە ٢٦٢ ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی میدیایی شەهید بوون و زیاتر لە ٤٠٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
هەروەها ئەم بزووتنەوەیە جەختی کردەوە کە حکومەتی رژێمی سەهیۆنی هێشتا ڕێگری لە چوونەناوەوەی میدیا بیانییەکان بۆ کەرتی غەززە دەکات؛ هەنگاوێک کە بە ئامانجی شاردنەوەی ڕاستیی ئەو کۆمەڵکوژییە ئەنجام دەدرێت کە دژی گەلی فەلەستین دەکرێت.
حەماس لە درێژەدا داوای ڕەحمەت و لێخۆشبوونی بۆ ڕۆحی شەهیدانی ڕاستیویست کرد و شیفای خێرای بۆ برینداران و زیانلێکەوتووان و ئازادی بۆ دیلەکان و دەستبەسەرکراوان خواست. هەروەها ئەم بزووتنەوەیە سڵاوی نارد بۆ ڕۆژنامەنووسان، چالاکوانانی میدیایی و دامەزراوە میدیاییە فەلەستینییەکان و پێزانینی هەبوو بۆ بەجێگەیاندنی پەیامەکەیان سەرەڕای مەترسی و هەڕەشەکان.
لە درێژەی ئەم بەیاننامەیەدا جەخت کراوەتەوە کە "کوشتن، دەستبەسەرکردن و دوورخستنەوەی ڕۆژنامەنووسان و هەروەها وێرانکردن و داخستنی دامەزراوە میدیاییەکان، تاوانی جەنگی و تاوانی دژی مرۆڤایەتین کە بە تێپەڕبوونی کات بەسەر ناچن." حەماس لە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ڕۆژنامەنووسان، فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی عەرەب و دامەزراوە ڕۆژنامەوانییەکان لە سەرانسەری جیهاندا داوای کرد ئەم تاوانانە ئیدانە بکەن و هەوڵ بدەن بۆ پاراستنی ڕۆژنامەنووسان و دادگاییکردنی ئەنجامدەرانیان.
حەماس هەروەها جەختی کردەوە کە ڕاوەدوونانی دامەزراوە میدیاییە فەلەستینییەکان و هەوڵدان بۆ بلۆککردنی ناوەڕۆکەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، کاریگەریی گێڕانەوەی فەلەستینی لە گواستنەوەی ڕاستی و ئاشکراکردنی تاوانەکانی رژێمی سەهیۆنی دەردەخات. ئەم بزووتنەوەیە، ئەو کۆمپانیایانەی کە هاوبەشن لەم سیاسەتانەدا بە بەرپرسیار زانی لە بەشداریکردن لە چەواشەکردنی ڕای گشتی و پەردەپۆشکردنی تاوانەکان.
حەماس لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەیدا لە دامەزراوە میدیاییە عەرەبی، ئیسلامی و نێودەوڵەتییەکان داوای کرد هاوپشتیی خۆیان لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانی فەلەستینی بەهێزتر بکەن و هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی مەینەتییەکانی گەلی فەلەستین، ئاشکراکردنی تاوانەکانی رژێمی سەهیۆنی و هۆشداریدان سەبارەت بە پیلانەکانی ئەم رژێمە کە هەڕەشە لە ناوچەکە و سەقامگیریی جیهان دەکات، هەماهەنگ و یەکگرتوو بکەن.
حەماس لە کۆتاییدا جەختی کردەوە کە بەردەوامبوونی ئەنجامدانی تاوانەکان و بڵاوکردنەوەی درۆکان لەلایەن رژێمی سەهیۆنییەوە، پێویستی بەوە دەکات دامەزراوە ڕۆژنامەوانی و میدیاییەکان بەرپرسیارێتییەکانیان بگرنە ئەستۆ، ڕووماڵی میدیایی و هاوپشتی چڕتر بکەنەوە، ڕاستی ئاشکرا بکەن و لەپێناو پاراستنی مافە نەتەوەییە ڕەگداکوتاو و حاشاهەڵنەگرەکانی گەلی فەلەستین ڕاوەستن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری ئاتینای پایتەختی وڵاتی یۆنان لە ئەنجامی تەقینەوەیەک باڵەخانەیەک ڕووخا و لە ئەنجامی چالاکییەکاندا تەرمی ٤ کەس دۆزرایەوە.
لە پارێزگای مەرکەزی ئێران بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی نەفەرهەڵگر، ١١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٤ کەسیش بریندار بوون.
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا لە ئەنجامی هێرشەکانی ئۆکراینا بۆ سەر ناوچەی بێلگۆرۆدی ڕووسیا ٣ کەس کوژران و ٦ کەسیش بریندار بوون.